بەهۆی دەستكاریکردنی پارەی نەختینەی مووچەو پارەی هاووڵاتیان دەسەڵات له بانکی ناوەندی/ سلێمانی سەندرایەوە

بەهۆی دەستكاریکردنی پارەی نەختینەی مووچەو پارەی هاووڵاتیان دەسەڵات له بانکی ناوەندی/ سلێمانی سەندرایەوە
بە بڕیاری وەزارەتی دارایی، تەمویلی مووچەی سلێمانی گۆڕدرا لە بانكی ناوەندییەوە بۆ بانكی ئاشتی و
دەسەڵاتی نەختینەی مووچە لە بانكی ناوەندی/ سلێمانی سەندرایەوە.
بە پێی نوسراوێک کە لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەرچووە دەسەڵاتی سەرپەرشتی مووچەی سلێمانی لە بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانیەوە گۆڕیووە بۆ بانكی ئاشتی لە سلێمانی، دەسەڵاتی سەرپەرشتیکردنی مووچەی لە بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی سەندەوە.
هۆكاری ئەم بڕیارەش ئەوەیە كەوا پێشتر لە سلێمانی دەستكاری پارەی نەختینەی مووچەو پارەی هاووڵاتیان دەكرا لە بانكەكان.
لە بڕیارەکەدا ئەوەش هاتووە، بەمەبەستی پاراستنی نەختینەو بەتایبەت نەختینەی دابینكراو بۆ مووچەو دروستنەبوونی كێشە بۆ پێشینەی مانگانە فەرمانگەكان و خەرجییە بەردەوامەكان، تەمویلی مووچەی موچەخۆران و فەرمانبەران راستەوخۆ لە بانكی منارەی هەولێرەوە دەنێردرێت بۆ بانكی ئاشتی و لەوێشەوە بۆ بانكەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان .