سۆران خاکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی:
ماوەیەكی زۆرە تەلەفزیۆنی روداو نەهجێكی ناڕاست و نانیشتیمانی هەیە و لەدژی بەرژەوەندیەكانی خەڵکی كوردستان و حكومەت ئیش دەكات. ئیستغلالی هەموو شتێكی كردووە، بێ شەرمانە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ خزمەت بە نەیارانی گەلی كوردستان دەكات.
ئەوەشی نووسیوە: لەگەڵ ئەوەش كۆمەڵێك خەڵکی مورتەزەقەی بەناو نووسەر و چالاكوانی دەروون ناساغ رادەسپێرێت و پارەیان پێ دەدات بۆ ئەوەی بەرانبەر خەبات و بەها و پێگەی خەڵكی كوردستان ناماقوڵی بكەن، یەكێك لەو مورتەزەقە نەخوێندەوار و ناحاڵیانە رێبواری کەریم وەلییە كە خۆی بە رۆژنامەنووس دەزانێت بەڵام ئەوەی لێی نازانێ و لێی دوورە، ڕۆژنامەنووسی و ئەخلاقی نووسین و خوێندەواریە. لە رێبوار دەپرسین ئایا ئەمەی ئەو دەكات نووسینە یان ئیرتزاق و فیتنە؟ ئەگەر تۆزێک شعور و ئەخلاقی هەبا، تۆزێک خوێندەواری هەبا و لە مێژوو تێگەیشتبا، ئەگەر تۆزێک بزانێت ڕێزگرتن لە خەباتی میلەتەكەی چیە، رێگەی بە خۆی نەدەدا ئەوها بەبێ شەرمی و نەزانی پەلاماری مێژوو و شانازیەكانی گەلی كوردستان بدات. ئاخر هەی نەزانی بەدبەخت تۆ چوزانی بارەگای بارزانی چیە و لە كەیەوە هەیە و لە چیەوە هاتووە و بۆ هەیە؟
دەشڵێت : بەس كێشە نیە، خەڵك باش دەتانناسن. ئەمانە و هاوشێوەكانیان یەك تۆسقال خێریان بۆ ئەو میلەتە نەبووە و نیە. لە حەسودی و زمان درێژی بەدەر هیچ بەرهەمی تریان نیە و نەبووە.
شوکر خەڵكیش ئەوە باش دەزانن و لەوە هۆشیارترن بە نەخوێندەواران تەفرە بڕۆن و دەستخەرۆ ببن.