سیپان شێروانی وەڵامێکی کەمەرشکێنی ڕێبوار کەریم دەداتەوە
ڕێبواری ڕێگایەکی دۆڕاو
لە کتێب و بەسەرهەتەکانی مێژووی ئەم میللەتە لە باسی خیانەت و لەباسی خاکفرۆشی و خۆفرۆشی مێژوی کورد زۆر ناوی تێدان،هەڵبەت قەڵەمفرۆشەکانیش بێ بەری نین لەم نێوندەداو کەم تا زۆر ناوییان هاتووە،بەڵام هیچ یەکێک لەمانە مێژووەکەی ڕەشتر نییە لەمێژووی ڕێبواری کەریم وەلی،قەڵەمێکی بەکرێگیراو بە ئاوازی قەلەڕەش دەنگی لێدەردێت و ئەوەی دەیڵێت و دەینوسێت خراپترین دوژمنیش حەدی ئەوەی نەبووە لەسەر ڕەمزە باڵاکانی ئەم میللەتە بیڵێت.
ئەوەی ڕێبوار نووسی و بڵاویکردەوە لەبارەی بارەگای بارزانی بەتاڵکردنی هەناوی خۆی نەبوو بەتەنها، بەڵکو ڕەشاییەک بوو لە هەناوی ئەوانە هاتە دەرێ کە ئەوەندە خراپ دۆڕاون چاوەڕێن ڕێبوار قسەی دڵییان بکات.
کێشەکە ئەوەیە مێژووی بارزانی و ناوی بارزانی و گەورەیی بارزانی بەجۆرێکە مرۆڤ غەدر دەکات ناوی ڕێبوار لەگەڵیدا بخاتە ڕستەوە،تەنها دەکرێت بڵێین تۆ نا،گەورەکانت نەگەیشتن بە تۆزی پێڵاوەکانی پێی بارزانی ،سوپاس کە نەبوویتە ڕێبواری ئەم ڕێگە پاک و پیرۆزەو ڕێگای ڕاستی خۆت دۆزییەوە کە ڕێی دۆڕاوەکانە،کوردەواری جوانییان گوتووە تەیری گول عاشق بە داری
ژەقنەبووتە،بەڕاستی پیرۆزت بێت هەر ڕۆژەو ئامێزی دوژمنێک و هەرجارەو بوق و زوڕنای خۆفرۆشێکی وەک خۆت!
ئەدەبییات و پەیڕەوی ڕاستەقینەی بارزانیش ئەوەیە قسە لەسەر کەسایەتی و خوی ناشیرین و ڤیدیۆو ڕەوشتی ناشیرینی هیچکەس نەکرێت ئەگەرنا دەکرا ڕێبوار بۆ ساڵێک ببێتە ترێند لە سۆشیاڵ میدیا!
سیپان شێروانی