کۆمپانیای زۆم خەڵاتێکی نێودەولەتی بەدەستهێنا.

کۆمپانیای زۆم خەڵاتێکی نێودەولەتی بەدەستهێنا.
ڕۆژی ٣١ی ئایاری ٢٠٢٥ لە شاری هەولێر لە ڕێوڕەسمێکدا، کۆمپانیایی زۆم خەڵاتی (کۆتلەر)ـی بەدەستهێنا، کە خەڵاتێکی نێودەوڵەتییە لە بواری بازاڕ و بازرگانی و داهێناندا بەو کۆمپانیا و کەسانە دەدرێت کە خاوەنی بیرۆکەی جیاوازن و کاریگەرییان هەیە لەسەر کۆمەڵگە و ئابووری ووڵاتەکەیان.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە قەزای پیرمام، خەڵاتەکە لەلایەن عەبدولعەزیز شێروانی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای زۆم بەدیاری پێشکەش بە بەڕێز مەلامستەفا بارزانی کرا، لە بەرامبەر شەونخونی و خەمخۆری بەڕێزیان بۆ دامەزراندنی ئەم پرۆژە مەزن و کاریگەرە، کە سەدان خانەوادەی هەژار و کەم دەرامەت لێی سوودمەند بوون هەروەها بەرهەمێکی خۆماڵی و سروشتیی دەخرێتە ناو بازاڕی کوردستان و عێراق.
لەلای خۆیەوە بەڕێز مەلامستەفا بارزانی دەستخۆشی لە ستافی زۆم کرد و خۆشحالی خۆی دەربری بۆ ئەم دەستکەوتە مەزنە و خەڵاتەکەی پێشکەش بە خێزانی زۆم کرد، کە پێکدێت لە کارمەندانی زۆم و جووتیار، ئاژەڵداران و هاووڵاتیان هەروەها ئەو دایکە شەهید و ئەنفالانەی بە بەرهەمی ئاژەڵەکانیان بەشدارن لەم سەرکەوتنە مەزنەی زۆم.
خەڵاتی کۆتلەر، بۆ یەکەمین جاره لە عێراقدا بەسەر کۆمەڵێک کۆمپانیا و دەزگادا دابەش دەکرێت، کۆمپانیای زۆم لە بواری شیرەمەنی، بە هۆی کاریگەری و کوالێتی بەرهەمەکانی و بەرەوپێش بردنی کەرتی کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵداری لە هەرێمی کوردستان و عێراق، توانی براوەی ئەم خەلاتە بێت.
ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی