بارزان… تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفا لە یادگەی مۆنۆمێنتی جینۆسایدی بارزانییەکان دانرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ـی تەمموزی ٢٠٢٥،
نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی بڵاویکردەوە، لە مۆنۆمێنتی بارزانییە جینۆسایدکراوەکان لە بارزان، بەئامادەبوونی نوێنەری بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی بەڕێز مەلامستەفا بارزانی و کەسوکاری جینۆسایدکراوان، لە مەڕاسیمێکدا ٤٢ـەمین ساڵیادی هەشت هەزار بارزانی جینۆسایدکراو کرایەوە.

نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی ڕاشیگەیاندووە؛ لە مەڕاسیمەکەدا هەزاران کەسوکاری بارزانییە جینۆسایدکراوەکان و هەر یەکە لە بەڕێزان عەبدوللا حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفاڵکراوان و بەرپرسانی لقی ١٠ و ٢٦ی گوڵانی پارتی و بەرپرسانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سنووری قەزای مێرگەسۆر هەروەها ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و بەرپرسانی حزبی، سەربازی ئامادەبوون، تێیدا تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفایان لە یادگەی مۆنۆمێنتی جینۆسایدی بارزانییەکان دانا.

لە ڕاگەیەندراوەکەی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی دا هاتووە؛ وێڕای سوپاس و پیزانین بۆ خۆڕاگری دایکانی میهرەبان و کەس و کاری قوربانییەکان کە زۆر سەربەرزانە ڕووبەڕووی سەختییەکانی ژیان و لێکەوتەکانی ئەم تاوانە گەورەیە بوونەوە، هەروەها ڕێز و پێزانینمان بۆ خەڵکی کوردستان بەگشتی و خەڵکی شاری هەولێر و دەوروبەری بەتایبەتی هەیە، کە جوامێرانە بە هانای کەسوکاری لێقەوماوە بارزانییەکانەوە چوون و هاوکاریان کردن.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە لەم یادە خەمناکەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ جینۆسایدکراوانی بارزانی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین و هەمیشە لەیادمانن و بەوپەڕی ڕێز و شکۆ وە یادیان دەکەینەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button