بەشار موشیر ئاغا گۆران سەرۆک عەشیرەتی گۆران لەبارەی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی بەردەڕەش پەیامێکی بڵاوکردەوە

بەشار موشیر ئاغا گۆران سەرۆک عەشیرەتی گۆران لەبارەی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی بەردەڕەش پەیامێکی بڵاوکردەوە

دەقی پەیامەکەی بەشار موشیر ئاغا گۆران؛

پەیامێک لە بەشار موشیر ئاغا گۆران بۆ ڕای گشتی و تەواوی عەشیرەتی گۆران

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٤-٤-٢٠٢٥، چەند گەنجێکمان تووشی هەڵچوون بوون و شەڕ لەنێوانیان دروست بووە. بەداخەوە، سێ کەس بریندار بوون. ئەوەی ڕوویداوە، نە پلان بۆ داڕێژراو بووە و نە بڕیاری پێشوەختەی شەڕکردن هەبووە، بەڵکو لە ئەنجامی لێک تێنەگەیشتن ڕوویداوە. بریندارەکان لە هەردوو لا ڕۆڵە و کەسی منن و، پشتیوان بە خوای گەورە، لە نزیکترین کاتدا کێشەکە کۆتایی دێت.

بەداخەوە، کەسانێکی بەرژەوەندیخواز و ئارەزوومەندی بواری تێکدان، لە ڕێگای پەیج و پلاتفۆرمە ساختەکانی سۆشیال میدیاوە، خەریکی خۆشکردنی ئاگر و قووڵکردنەوەی زیاتری کێشەکەن. لێرەوە ڕایدەگەیەنین: یاسا سەروەرە ، هەموومان لەژێر سێبەری ئاڵای کوردستان و عەدالەتی بارزانین.

بە پێویستی دەزانم، لاوانمان لەنێو عەشیرەتی گۆران نەکەونە ژێر پەستان و بە پۆستە ساختەکان بڕوا نەکەن. هەوڵی دڵخۆشکردنی کەسانی بەرژەوەندیخواز و تێکدەر نەدەن.

لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە، بریندارەکانمان لە هەردوو لا سەلامەت بکات، چونکە دواجار، هەموو ڕۆڵەکانی گۆران کەس و کاری ئێمەن

بەشار موشیر ئاغا گۆران
14.4.2025

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button