به‌رگری شارستانی هه‌رێمی كوردستان، رێنوێنی بۆ هاووڵاتییان بڵاو كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی گه‌شت و سه‌یران خۆیان له خنكان بپارێزن.
به‌رگری شارستانی به 10 خاڵ ئه‌وه‌ی روونكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر مه‌له ده‌كه‌ن، له‌و شوێنانه مه‌له بكه‌ن كه قه‌ره‌باڵغه و كه‌سی مه‌له‌زان و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی لێیه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگادارت بن له هه‌ر دۆخێكی له‌ناكاو.
رێنوێنییه‌كان ئه‌مانه‌ن:
1- مه‌له‌كردن له‌و شوێنانه‌ی كه شاره‌زاییت له‌سه‌ریان نییه، زۆر مه‌ترسیداره.
2- ئه‌و شوێنانه‌ی تابلۆی قه‌ده‌غه‌ی لێ چه‌سپێنراوه، گونجاو نین بۆ مه‌له‌كردن، چونكه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی، پشكنینیان بۆ كراوه و مه‌ترسیدارن.
3-ئه‌گه‌ر مه‌له ده‌كه‌ی، له‌و شوێنانه مه‌له بكه كه قه‌ره‌باڵغه و كه‌سی مه‌له‌زان و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی لێیه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگادارت بن له هه‌ر دۆخێكی له‌ناكاو.
4-به‌بێ هیچ ئامرازێكی خۆپاراستن، وه‌ك هێله‌گ و چوپ و هتد مه‌له مه‌كه.
5- ئاوه‌كانی سنووری ناوچه شاخاوییه‌كان سارد و تیژڕه‌ون، بۆ مه‌له‌كردن گونجاو نین.
6- ئاوی زێی گه‌وره، زێی بچووك، قووڵی و ته‌نكییان دیاریكراو نییه، به هۆی كاركردنی كارگه‌كانی ده‌رهێنانی قوم و چه‌گل، ئاڕاسته و قووڵییان گۆڕدراوه، بۆیه وریا بن له هه‌موو شوێنێك مه‌له مه‌كه‌ن.
7- به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌نداوه‌كان بۆ مه‌له‌كردن شیاو نین.
8- یاریكردن و گاڵته‌وگه‌پ له ناو ئاو، ده‌بێته هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و ماندووبوون و شڵه‌ژان.
9- هیچ كات منداڵ له‌گه‌ڵ خۆت مه‌به بۆ مه‌له‌وانی، چونكه ژیانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
10 – له هه‌ر بارودۆخێك پێویستیت به هاوكاری بوو، تكایه به زووترین كات په‌یوه‌ندی به ژماره ١١٥ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی به‌هاناته‌وه بێن.