میدیای لاهور جەنگی ئاشکرای دەکات کە لەلایەن هێزێکی یەکێتی ڕێگری لە دەربرینی رای ئازادی خەڵک کراوە بەرامبەر شاخی گۆیژە
بڕیار بوو ئەمڕۆ لە گۆیژە كۆمەڵێك چالاك كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی ئەنجام بدەن و دژی دەستكاریكردنی گۆیژە قسە بكەن، بەڵام لەلایەن هێزێكهوه بهفهرمانی دهباشان بەسەریاندا درا و شوێنەكەیان پێ چۆڵ كردن.
میدیای لاهور جەنگی ئاشکرای کرد، کە دوێنێ بانگهێشتنامەیەك بۆ دەزگای رۆژنامەوانیەکان هاتە ناردن و تێدا هاتبوو، داوا لە سەرجەم میدیاكانی (بینراوـ بیسراوـ نووسراو) دەكەین بۆ كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی كە تێیدا شیكاری و روونكردنەوەی زاستی، لە رووی ئیداری و ئابووری و بزنسەوە لەسەر ئەو پڕۆژە بازرگانییەی لە شاخی گۆیژە دەستی پێ كراوە دەخەینە روو، بۆ كۆمپانیای جێبەجێكاری ئەم پڕۆژەیەی گۆیژە، بەئامانجی كردنەوەی دەرگای چارەسەرێك لە نێوان كۆمپانیاكە و دانیشتووانی پارێزگای سلێمانی.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای لاهور جەنگی ڕاگەیاندووە کە ئەمڕۆ شەممە یەکێک لە رۆژنامەنوسان کە لە شوێنی دیاریکراو ئامادە بووە ، ئەوەی راگەیاند پێش ئەوەی كۆنگرەكە بكرێ، لەلایەن هێزێكی ئهمنیی دەوری شوێنەكە دراوە و ڕێ نەدرا ئەو كۆنگرەیە بكرێ، بەشێك لە رۆژنامەنووسان بەپەلە ئەو شوێنەیان پێ چۆڵ كرا و بەشەكەی تریش لە ترسی گیران خێرا ئەوانیش شوێنەكیان چۆڵ كرد.
ئەم کارەی هێزە ئەمنیەکانی یەکێتی لەکاتێکدایە بافڵ جەلال سەرۆکی ئەو حیزبە لە یادی دامەزراندنی یەکێتیدا پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و باسی ئازادی رادەربڕین و بەرگری لە مافی گشتی دەکات .