یەکەم کاروانی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان لە هەولێرەوە بەڕێدهكهوێت
دەستەى باڵاى حەج و عومرەى عێراق یەکەم کاروانى حاجییانى عێراقى بەرەو سعوودیە به‌ڕێكه‌وتن و جه‌ختیشی كرده‌وه عێراق تەنیا وڵاتە پاڵپشتى تێچووى حەج دەکات.
لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا شێخ سامى مەسعودى، سەرۆکى دەستەى حەج و عومرەى عێراق، بەڕێکەوتنى یەکەم کاروانى حاجییانى عێراقى بۆ مەککە راگەیاند و داواشى لە هاووڵاتییان کرد كه لە ڤیزاى نایاسایی دوور بکەونەوە جه‌ختیشی كرده‌وه كه هەڵگرانى ڤیزاى نایاسایی رووبەرووى سزاى زیندانى و پێبژاردن دەبنەوە.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، 19 هەزار حاجى بە رێگەى ئاسمانیى گەشت دەکەن و 19 هەزار حاجى دیکەش بە وشکانى دەڕۆن و ئه‌وان سێ رۆژى دیکە یەکەم گەشتییان لەڕێگاى وشکانى بەرێ دەکەوێت.
سەرۆکى دەستەى حەج و عومرەى عێراق راشیگەیاند، لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕی39 ملیار دیناری وه‌ك پاڵپشتى دارایی بۆ حاجییان تەرخانکردووە و عێراق تاكه وڵاتە كه پاڵپشتى تێچووى حەج دەکات تاوەکو کەمترین تێچووى هەبێت.
بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجییان لە شاری هەولێرەوە بەڕێبکەوێت و لە ماوەی حەوت بۆ هەشت رۆژدا سه‌رجه‌میان بگەنە سعوودیە.
هاوکات وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندووه وه‌كوو هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزای بهخۆارییان بۆ حاجیانی كوردستان دابینكردووه كه خۆی له دابینکردنی هۆتێل، خواردن، هاتووچۆ و تەندروستی ده‌بینێته‌وه و له ئێستاشدا سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌واو كردووه.