پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەکتەبی رێکخستنەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی بە بۆنەی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی بازمیدیا
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پەیامی پیرۆزبایی بەرپرسی لقی 2ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنی (بازمیدیا)
دەقی پەیامەکە:
بە گەرمی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی بازمیدیا لە بەڕێوەبەر و ستافی میدیاکەتان پیرۆز دەکەم، بازمیدیا وەک میدیایەکی بوێر توانیویەتی دەنگی حەق و مەزڵوم لێکراوان بگەینیت، رەخنە لە کاتی خۆی بگرێت، بایەخی زۆری داوە بە دۆزی رەوای گەلەکەمان، رووبەرووی هەموو نەیارانی کوردستان وەستاوەتەوە و جێی خۆی کردۆتەوە لە پانتایی میدیایی کوردیدا، هەموو ئەو چەواشەکاریانەی کراونەتە سەر هەولێر بەرپەچی نەیارانی داوەتەوە، توانیویەتی ببێتە دەنگ و ڕەنگی هەولێر و هەرێمی کوردستان، ئومێد دەکەم لە داهاتوودا زیاتر برەو بە کارەکانیان بدەن و بە گروتینی زیاتر بەردەوام بن.. هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم
دووبارە پیرۆزبێت سێیەم ساڵیادی دامەزراندنی بازمیدیا.
بڵند ئیسماعیل
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی 2ـی پارتی دیموکراتی کوردستان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پەیامی پیرۆزبایی ئاری نانەکەلی بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی (بازمیدیا)
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی ساڵوەگەری دامەزراندنی (بازمیدیا)، پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و کارمەندان و ستافەکەتان دەکەم.
بازمیدیا بووەتە سەکۆیەکی گرنگ بۆ بابەتە سیاسی، دیبلۆماسی و ئیدارییەکان، هەروەها پێگەیەکی تایبەتی لەنێو رۆشنبیران و قەڵەم بەدەستان هەیە، لە رووی نیشتمانی و نەتەوەیییەوە جێگای خۆی کردووەتەوە.
هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ دەخوازین، تا خزمەتی زیاتر پێشکەش بکات.
ئاری نانەکەلی
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پەیامی پیرۆزبایی ساناو فەرەیدون جوانڕۆیی بۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنی (بازمیدیا)
دەقی پەیامەکە:
بە بۆنەی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنتان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ستاف و کارمەندانی بازمیدیا دەکەم، وەک سەرچاوەیەکی پرۆفیشناڵ و ڕاستگۆی گەیاندنی هەواڵی و زانیاری ڕۆژ، توانیوتانە لە بواری سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، وەرزشی و کەلتوری لە سەکۆی میدیایی تایبەت بە خۆی، پەیامی ڕاست ئاراستەی بینەر و خوێنەران بکات، هاوکات بەرچی هەواڵی چەواشە و ناڕاست و دژ بە بەرژەوەندی گشتی کوردستان بداتەوە، خزمەت بە دۆزی ڕەوای گەلی کورد و کوردستانیان لە هەندێک وێستگەدا بکات، سەرکەوتووانە ڕەخنەی بنیاتنەرانەی تنەزئامێزی لە نەیارانی قەوارەی هەرێم گرتووە.
ئومێد دەکەم لە ساڵی داهاتوودا زیاتر پەرە بە کاری پرۆفیشناڵەی میدیایی بەشێوەیەکی سەردەمیانە بدەن ، هەوڵەکانتان زیاتر چڕ بکەنەوە بۆ هۆشیارکردنەوەی تاکی کورد و برەودانی هەستی نەتەوایەتی و بڕوا بەخۆبوون لای تاکی کورد و بنیاتنانی متمانە و یەکڕیزی لە نێوانیان.
هیوادارم بە بەرنامە و پلانی نیشتیمانی داهاتووتان ببن بە سەرچاوەیەکی متمانە پێکراو لای هەموو تاکێکی ئەم نیشتیمانە، سەرکەوتوو و پێشکەوتوو بن.
ساناو فەریدون جوانڕۆیی
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری مەکتەبی رێکخستنی سلێمانی-هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پەیامی پیرۆزبایی چیا هەرکی بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی (بازمیدیا)
بەبۆنەی ساڵوەگەری دامەزراندنی (بازمیدیا)، پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و کارمەندان و ستافی بازمیدیا دەکەم.
بازمیدیا بووەتە سەکۆیەکی گرنگ بۆ بابەتە سیاسیییەکان، جێی خۆی لەنێو جەماوەردا کردووەتەوە، پێگەیەکی تایبەتی هەیە و گرنگی بە پرسە نیشتمانییەکان و نەتەوەیییەوە دەدات.
هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ دەخوازین، تا خزمەتی زیاتر پێشکەش بکات.
چیا هەرکی
یاریدەدەری مەکتەبی ریکخستنی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پەیامی پیرۆزبایی د.شاخەوان عەبدوڵا بۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنی(بازمیدیا)
دەقی پەیامەکە:
بە بۆنەی دامەزراندنی (بازمیدیا) پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێوەبەر و کارمەند و رۆژنامەنووسانی ئەم دامەزراوەیە دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
پێموایە لە ماوەیەکی کەم دا توانیان خزمەتێکی زۆر پێشکەش بکات، هاوکات جێگای متمانەی زۆرینەی خەڵکی کوردستانە، هیچ کات نەیان هێشتووە خەڵک لە هەواڵە گرنگەکان بێ بەشبن.
بازمیدیا هەمیشە ئامادەییەکی باشی هەبووە، توانیویەتی جێگای خۆی لە دڵی خەڵکی کوردستاندا بکاتەوە.
د.شاخەوان عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق