ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی؛ هەبوونی بارەگای پارتی لە کەرکووک واتا هەبوونی کورد، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بەو مانایە دێ
دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی بڕیارێکی بۆ راگرتنی رادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی لە کەرکووک دەرکرد، ئەم بڕیارە ناڕەزایەتی زۆری بەدوادا هات.
لەمبارەیەوە بڵند ئیسماعیل، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی دووی پارتی، بە (بازمیدیا)ی راگەیاند؛ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی وای نیشان دەدات کە وجودی بارەگای پارتی لە کەرکووک بەمانای هەبوونی کورد دێت.
ئەو بەرپرسەی پارتی، دەڵێت؛ پارتی ئەگەر بارەگاشی لە کەرکووک نەبێت، بەڵام تەواجودی هەیە، بەڵگەش بۆ ئەوە کۆتا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە، کە خەڵکی شارەکە پارتیان دەوێت و دەنگیان بۆ ئێمەیە.