پاڵپشت بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیار درا سەرجەم پێشینە کشتوکاڵییەکان، کە لەسەر شەهیدانە پاکتاو بکرێن.

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران شەهیدانی بەرەکانی جەنگی داعش، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هاوڵاتیانی خۆبەخش و فەرمانبەرانی شارستانی کە پێشینەی کشتوکاڵییان وەرگرتوە پاکتاو دەکرێن و لێخۆشبون بۆ قەرزەکانیان دەکرێت.

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێم کە تێیدا هاتوە، “پاڵپشت بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیار درا سەرجەم پێشینە کشتوکاڵییەکان، کە لەسەر شەهیدان پاکتاو بکرێن.”

لە نوسراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، شەهیدانی سەنگەری بەرەکانی شەڕی داعش و پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هاوڵاتییانی خۆبەخش و فەرمانبەرانی شارستانی دەگرێتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕو، ئەوانەی ئەو پێشینانەیان وەرگرتوە، پاکتاو دەکرێن و لێخۆشبونیان بۆ دەکرێت.

پێشتر فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، مەبەستی هاوکاری و کارئاسانی بۆ خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لێخۆشبون لە شەهیدانی شەڕی داعش لە گشت پێشینە کشتوکاڵییەکان، هاوشێوەی پێشینەکانی دیکە، کە لە ئەستۆی خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش دایە