هەر لایەنێک کە پشتیوانی لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵ بکات، با خۆیان بە خاوەنی هەرێمی کوردستان نەزانن

ئایدن مەعروف وەزیری پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ بازمیدیا رایگەیاند:

ئێمە لە بەیاننامەکەی یەکێتی نیگەرانین، هەروەها لە پشتگیری ئەو لایەنانە بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نیگەرانین و بڕیارەکان دژی هەرێم و نەتەوەکانە

هەر لایەنێک کە پشتیوانی لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵ بکات، با خۆیان بە خاوەنی هەرێمی کوردستان نەزانن

سەبارەت بە بەیانەکەی بافڵ تاڵەبانی دەڵێت: “هەموو خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان بە پێکهاتەکانیشەوە جێبەجێکردنی دەستووری عێراقیان بە شێوەیەکی راست و دروست لا گرنگە، بەڵام لە دەرەوەی دەستوور کە دادگای فیدراڵ هەیە، بەداخەوە لە ژێر کاریگەری بەشێک لایەنی سیاسی بڕیاردەردەکات، بڕیارەکانیش زیاتر دژی هەرێمی کوردستان و پێکهاتەکانە، خۆی لە خۆیدا ئەم سیاسەتە دژی پێکهاتەکان و پێکەوە ژیانە.

وەزیری پێکهاتەکان ئاماژە بەوە دەکات، ئێمە وای دەبینین هەر لایەنێک کە پشتیوانی لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵ بکات، با خۆیان بە خاوەنی هەرێمی کوردستان نەزانن، چونکە ئێستا لە رێی دادگای فیدراڵەوە غەدر لە پێکهاتە و نەتەوەکان دەکرێت، لە رێی ئەم لێدوانانەشەوە کاریگەری خراپ لەسەر پێکەوەژیانی نەتەوە و ئەدیانەکان دروست دەبێت.

ئایدن مەعروف دەڵێت: “ئێمە لە بەیاننامەکەی یەکێتی نیگەرانین، هەروەها لە پشتگیری ئەو لایەنانە بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نیگەرانین، لە کاتێکدا هەموو لایەک دەزانن کە ئەم بڕیارانە سیاسییە و لەدەرەوەی دەستوور بۆ لێدان لە پێگەی سیاسی هەرێم و پێکهاتەکان دراوە، نابێت بەو شێوازە مامەڵە بکرێت”^.

بەیاننامەکەی یەکێتی سەرنجی ئێوە و پێکهاتەکانی دیکە بەلای یەکێتی رادەکێشێت؟، ئایدن مەعروف رایگەیاند: “ئێمە نیگەرانین لەمە و خەڵکی پێکهاتەکانیش نیگەرانن لەم بەیاننامە”.