ئەگەر ڕۆڵى یەکلاکەرەوەی کورد نەبووایە هەنوکە شتێک نەمابوویەوە بە ناوی دەوڵەتی عێراق

ئەژی ئەمین

سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری:

پێویستمان بەو گیانە شۆڕشگێڕانەیە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەى دەستێوەردانى هەرێمایەتى و پیلانگێڕى بەکرێگیراوانى ناوخۆیى و فشارەکانى بەغدا کە دەیانەوێت قەوارەى هەرێم بگەڕێننەوە بۆ بەرلە ڕاپەڕینى 1991

-هەر کەس و لایەنێک خەون لەسەر پیلانێکی لەوشێوەیە بنیات بنێت خیانەت لە خوێنی شەهیدانی نەتەوەکەمان دەکات”.

ئەگەر ڕۆڵى یەکلاکەرەوەی کورد نەبووایە هەنوکە شتێک نەمابوویەوە بە ناوی دەوڵەتی عێراق

لەپاش بنیاتنانەوەى عێراق، گەلى کورد ئارەزوومەندانە خۆى بە عێراقی فیدراڵەوە گرێدایەوە.

ئیرادەیەکی سیاسی وابەستە بە ئەجێندای دەرەکی و دادگایەک کە بڕیارەکانی بە ئاشکرا دیارە لایەنگرانە و سیاسین و لە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەجوڵێنرێت.

-دەبێت بزانن کە قوربانیدانى ئێمە بۆ عێراقى نوێ بۆ دەوڵەتێکى دیموکراسیى و دادپەروەربووە کە مافى هەموو پێکهاتەکان و کورد تێیدا پارێزراوبێت. ئەمەش لانی کەمی مەرجەکانی مانەوەیە لە چوارچێوەی عێراقد

-ئەوهێزانەی بەپشتیوانیى هەرێمایەتی پیلانگێڕى دژى هەرێمی کوردستان دەکەن، با دڵنیابن لەوەی هەوڵەکانیان بێ ئاکامە و چارەنووسیان زبڵدانى مێژووە.