ئێران بارەگایەکی دیکەی لە سلێمانی کردەوە
بەپێی زانیارییەکانی بازمیدیا، ئێران بارەگایەکی دیکەی بەناونیشانی (ناوەندی فەرهەنگی کۆماری ئیسلامی ئیران لە سلێمانی) لە پارێزگای سلێمانی کردووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئێران دەیەوێت زیاتر هەژموونی خۆی لەنێو شارەکەدا فراوان بکات، بەجۆرێک هاوشێوەی لوبنان و سوریا سەرەتا بە رووخۆشییەوە پەل دەهاوێت، دواتر شارەکە بەرەو ئاژاوە و کاولکاری دەبات.
ئێران لە رێگەی ئەم ناوەندی فەرهەنگییەوە هەوڵی داوە، دەست لە کاروباری ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆکان وەربدات، بەجۆرێک لە یەکەم هەنگاویدا لە ڕێگەی کونسڵگەکەی لە سلێمانی کاری لەسەر کردنەوەی خولێکی زمانی فارسی بۆ زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی کردووە، بەم جۆرە دەیەوێت بچێتە ناوەندەکانی خوێندن کار لەسەر قوتابیان و راکێشانیان بەلای ئێراندا بکات و سنورەکە لەروی فەرهەنگ و کلتوریشەوە بخاتە ژێر کۆنترۆلی خۆی و بە ئێرانیزمی بکات.