چه‌كدارانی په*كه*كه كچێكیان به زه‌بری چه‌ك له پێش چاوی دایك و باوكی ڕ*فاند

چه‌كدارانی په*كه*كه كچێكیان به زه‌بری چه‌ك له پێش چاوی دایك و باوكی ڕ*فاند
ڕێكخراوێكی مافی مرۆڤ: مانگی ڕابردوو چه‌كدارانی په*كه*كه 20 كیژۆڵه و مێرمنداڵایان ڕ*فاندووه
ڕێكخراوی مافی مرۆڤ له عه‌فرین ڕایگه‌یاند، گرووپێك به ناوی (جوانێن شۆرشگێر)ی سه‌ر به په*كه*كه له ناوچه‌ی شه‌هبا له ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب كیژۆڵه‌یه‌كیان ڕ*فاند.
ڕێكخراویه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تییدا هاتووه، چه‌كدارانی په*كه*كه له ناوچه‌ی شه‌هبا كچێكیان به‌ناوی (مه‌ریه‌م ئیبۆ) ته‌مه‌ن 17 ساڵ كه خه‌ڵكی گوندی زه‌عره‌ی ناحیه‌ی بولبوله، له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیان و له پێش چاوی دایك و باوكی، به زه‌بری چه‌ك بۆ شوێنی نادیار ڕ*فاند و چاره‌نووسی نادیاره.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، دایك و باوكی ئه‌و كچه سه‌ردانی داموده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به په*یهدهیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی كچه‌كه‌یان بزانن، به‌ڵام بێ سوود بوو و پێیان گوتراوه كه زانیاری‌یان له‌و باره‌یه‌وه نیه.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤ له عه‌فرین، له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته ڕوو، ئه‌و منداڵانه‌ی كه له‌لایه‌ن په*كه*كه‌وه ده‌ڕ*فێندرێن، ده‌یانبه‌ن بۆ كه‌مپه سه‌ربازییه‌كانیان به مه‌به‌ستی چه‌كداركردنیان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، تۆڕی چاودێری سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، هه‌ینی ڕابردوو به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، گه‌نجانی شۆرشگێر و هه*سه‌ده 20 منداڵایان له مانگی ته‌مووزی ڕابردوودا له ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕ*فاندووه و ئه‌و منداڵانه‌یان بردوون بۆ كه‌مپه سه‌ربازییه‌كانیان به مه‌به‌ستی چه‌كداركردنیان.