باڵەکایەتی بە کۆمەڵێ پرۆژەی گرنگ بەسەر کرایەوە

باڵەکایەتی بە کۆمەڵێ پرۆژەی گرنگ بەسەر کرایەوە

کرمانج عزەت دەرگەڵەیی
بەرپرسی لقی ٢٦ی گوڵانی پارتی لە چۆمان:

لە سەردانێکی مێژویی و لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کاک مەسرور بارزانی، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
د ئومێد صباح بە یاوەری تیمێکی ھونەری ئەنجومەن و ھاوڕێ لەگەڵ سەربەست لەزگین ئەندامی مەکتەبی سیاسی و چیا ھەرکی جێگری مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای ھەولێر و ھەڵگورد نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ چۆمان و حاجی ئۆمەران، لەمیانی دوو کۆبوونەوەدا، گوێیان بۆ پێداویستی دەڤەرەکە راگرت. لە ئاکامدا ئەو پرۆژانە کرانە پلانی حکومەت و رەزامەندیان بۆ درا:

١- ئاستەنگەکانی بەر پڕۆژەی دووسایدی حاجی ئۆمەران چار بکرێن بە زوترین کات و ئەو دوو سایدە تەواو بکرێ.

٢- پلانی فراوانکردنی شەقامی چۆمان/ پردی حافز، نەخشەسازی بۆ بکرێ و بە کۆمپانیایەکی شارەزاجێبەجێ بکرێ.

٣- پێداویستی کردنەوەی کۆلێژێکی زانکۆی سۆران لە چۆمان ڕەزامەندی لەسەر درا و بەم زوانە بخرێتە بواری جێبەجێ کردن.

٤-یاریگاکانی سمیلان و گەلاڵە و قەسرێ و حاجی ئۆمەران، رەزامەندی نۆژەنکردنەوەیان بۆ درا.

٥- ھۆڵی بۆنەکان کە ھەزار کەس جێی تیا دەبێتەوە، درایە تەندەر بۆ چۆمان، لە سەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی.

٦-ئاوی شارەدێی قەسرێ بە گوژمەی ملیارێک و ھەشتسەد ملیۆن دینار درایە تەندەر.

٧-دوو سایدی پردی چۆمان بۆ ئاشی بڕەگوێز، بڕیاری لێدرا و لەو ماوەیە دەست بەکار دەبێ.

٨- پێشنیاری دروست کردنی ھەوارگەیەکی گەشتیاری بۆ چۆمان پەسەند کرا لە پردی سەروی چۆمان بۆ ڕێگای ناوەندە، کە بەشێوەی کۆڕنیشێکی سەردەمیانە، بۆشایی پارکێکی سەردەم پر دەکاتەوە و جوانترین شوێنی گەشتیاری لەخۆ دەگرێ.

٩- ڕەزامەندی لەسەر دابینکردنی دوو ئامێری تیشکی Mri و سیتی سکان درا بۆ نەخۆشخانەی چۆمان، وێڕای تەواو بوونی رەزامەندی ئامێری ئیکۆ بۆ ھەمان نەخۆشخانە و تیشکی دیجیتاڵ بۆ بنکەی تەندروستی قەسرێ.

١٠-ڕێگای گوندی چۆمان/ مەمیخەلان ڕەزامەندی بۆ درا.

١١- ھەڵیکار بۆ زیاتر لە ١٥٠ کادری خۆبەخشی نەخۆشخانەکان و سێکتەری شارەوانی و ئاو و کارەبا ڕەزامەندی بۆ درا، جگە لە کۆمەڵێ مامۆستای وانەبێژ.

١٢- ھەلیکار لە سنووری ھێلەکانی حاجی ئۆمەرانیش زێدەتر دەبێ.

ھەموو ئەو دەستکەوتانە کە ڕەزامەندی بۆ سنووری باڵەکایەتی لێدرا، بەرھەمی داکۆکی لق و ناوچەکانمان بوو لە رێگای مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای ھەولێر و قائمقامیەتی چۆمان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کە دڵنیا وەرزێکی ئاوەدانی زۆر گەورە دەخاتە سنووری باڵەکایەتی.

منەت بەسەر خەڵکی خۆمان ناکەین، بەڵام پێتان دەڵێین.. ئیتر پارتایەتی ئێمە لە جاران زیاتر کردارە و ئامانجمان خزمەتی گەلە.
پیرۆزتان بێ، ئێوە شایستەن خەڵکی باڵەکایەتی.