سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی ١٤ی پارتی بە ئامادەبوونی ئەندامانی کۆنگرە لە شاری دهۆک گوتارێکی پێشکەشکرد.
لە سەرەتای گوتارەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی گوتی “سوپاس بۆ خوای گەورە کۆنگرەکەمان سەرکەوتووبوو”، هەروەها سوپاسی ئەندامانی کۆمیسیۆن و ئەو دادوەرانەی کرد کە سەرپەرشتی هەڵبژاردن و راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتییان کرد.
لە بارەی دەنگدانی ئەلیکترۆنییەوە سەرۆک بارزانی رایگەیاند، بەداخەوە دەنگدانی ئەلیکترۆنی کێشەی تێکەوت و سەرکەوتوونەبوو، هەروەها گوتیشی “من لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەو جۆرە دەنگدانە نەبووم و دەنگدانی کلاسیکی شەفافتر و سەرکەوتووترە”.
سەرۆک بارزانی لە گوتارەکەیدا بە ئەندامانی کۆنگرەی گوت، “ئیستا کاتی هیممەتە، مادام حیزبەکەتان سەرکەوت واتە هەموومان سەرکەوتین”، هەروەها سەرۆک بارزانی داوای لەو کاندیدانە کرد کە سهركهوتوونهبوون، دڵگران نەبن و پارتی هیچ ئەندامێکی لێ زیاد نییە.
لە درێژەی گوتارەکەیدا سەرۆک بارزانی رایگەیاند، “هەندێک لایەن ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشیان دروستکردبوو، نازانم ئێستا ماون یان نا، بە نیازبوون پارتی لەت لەت بکەن و هەریەکێکیان لەتێک بۆ خۆی ببات، نازانم جارێکی دیکە سەرەخۆشی خۆمیان لێبکەم یان نا”.
سەرۆک بارزانی ئاماژهی بهوهشكرد، لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئهندامانی كۆمیتهی ناوهندیدا، کەموکوڕییەك هەیە دەمەوێت راستی بکەمەوە و، داوای لە ئەندامانی کۆنگرەکرد دهسهڵاتی پێبدهن ئەو کەموکوڕییە چاکبکاتەوە، و سهرجهم ئهندامانی كۆنگرهش به تێكڕای دهنگ پهسهندیانكرد. سەرۆک بارزانی زیاتر گوتی، “کەموکوڕییەکە ئەوەیە هیچ خوشک و برایەکی ئێزیدی لە ناو ئهندامانی ههڵبژێردراوی كۆمیتهی ناوهندیدا نییە، ئەمە کەموکوڕییەکی گەورەیە و دەبێت پڕبکرێتەوە هەتاکو ئەگەر لەگەڵ پەیڕەویشدا نەگونجێت، ئەو دەسەڵاتەم بدەنێ ئەو کەموکوڕییە چاکبکەمەوە، چونکە سەربەرزییە بۆ پارتی، سەرکەوتنە بۆ پارتی و سەرکەوتنە بۆ گەلی کوردستان”.
سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەباتێکی دیکەدا، ئەویش وەسییەتی مەلا مستەفا بارزانی بوو بۆ سەرۆک بارزانی و ئیدریس بارزانی، لەو بارەیەوە سەرۆک بارزانی گوتی، “من و ئیدریس بە دڵ و گیان وەسییەتەکەی مهلا مستهفامان بەجێهێنا”، لە درێژەی گوتارەکەیدا سەرۆک بارزانی رایگەیاند، من نێچیرڤان بارزانیم وەکو جێگری خۆم هەڵبژارد و ئەویش مەسرور بارزانی پێشنیارکرد، ئەمەش پەیامێکی روون و ئاشکرایە کە ئەوانیش وەکو من و ئیدریس دەبن.
سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ هەردووکیان خواست و رایگەیاند، منیش هەمان وەسییەتی مەلا مستەفا بارزانییان بۆ دهكهم و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانییان لێدەکەم.
له بهشێكی دیكهی گوتارهكهیدا، سەرۆک بارزانی باسی رووداوێکی مێژوویی کرد و رایگەیاند، حەقیقەتێک هەیە لە ساڵانی ١٩٠٥ و ١٩٠٦ ، شێخ عەبدولسەلام رۆژهەڵاتناسێکی بەریتانی بینیووە، ئەویش داوای لێکردووە پاشای بەریتانیا ببینێت، رۆژهەڵاتناسەکە لە شێخ عەبدولسەلام بارزانی دەپرسێت، بۆچی دەتەوێت پاشای بەریتانیا ببینی؟ شێخ عەبدولسەلامیش دەڵێت، دەمەوێت باسی سەربەخۆیی کوردستان بکەم.
سەرۆک بارزانی گوتی، “ئێمە هەموومان قوتابی ئەو قوتابخانەیەین، رێبازی بارزانی تەنیا بەستنی جامانهی سوور نییە، یان بڵێین ئەوە بارزانییە، مەسەلەکە بیروباوەڕ و عەقیدەیە، بیروباوەڕی ئێوەش عەقیدەی بارزانییە”.
ههروهها سەرۆک بارزانی باسی رێبازی بارزانی کرد و رایگەیاند، رێبازی بارزان پیرۆزە و قوربانی زۆری داوە، بۆیە داوایەکی برایانەتان لێدەکەم لە رەفتاری ئێمە و مانان و نەوەی ئێستا بڕیار لەسەر ئەو رێبازە گەورە و پیرۆزە نەدەن.
لە کۆتاییدا سەرۆک بارزانی سوپاسی هاووڵاتیانی دهۆکی کرد کە لە ماوەی ئەنجامدانی کۆنگرەدا میواندارییان کردن، هەروەها سوپاسی پۆلیس، دژەتیرۆر و پاسەوانی سنوور و هێزەکانی ئاسایشی کرد کە ئەرکی خۆیان لەو ماوەیەدا بەجێهێنا.