🔴مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵا و بەرژەوەندی سیاسی یەکێتی:
📌ئەوانەی بە ڕێوشوێنی تایبەتی خۆیان دەرچوون دڵنیام دەزانن کە بە شێوازێکی دیموکراسی دەرنەچوون.
📌ئەوانەشی دەرنەچوون ئەوانەن کە کەرامەتی سیاسی. خۆیان نەفرۆشتووە.
📌من لەگەڵ بافڵ قسەم کرد ئەوەی پێی وتم پێچەوانە دەرچوو.
📌ئۆباڵی نەچوونی خۆم و هەڤاڵانم بۆ کۆنگرە بافڵ تاڵەبانییە،لەپشتی ئەوەوە کێ دەوری هەیە بەخوایان دەسپێرم.
📌گوێ نەدراوەیە تێکۆشەران ،دژایەتی کەس و کاری شەهیدان کراوە بۆ ئەوەی دەرنەچن.
📌ئەوانەشی بە دروستی کاری خۆیان کردووە لە مەڵبەندەکان دڵنیام لەناو کۆنگرە هیچیان پێناکرێت.
📌یەکێتی لەو پەڕی لاوازی هەموو دەرگاکانی داخستووە.
📌ئەمە ئەگەر پیلانگێری نەبێت دژی ئێمە ئەمە چییە؟
📌یەک شت نییە لە حکومەت تا ئەم دەقەیە یەکێتی بڵێ من بەشدار نیم.
📌یەکێتی نیوەی جەماوەرەکەی لەدەست دا.
📌هەموو تاکێکی کەرکووک و سلێمانی دەزانێت هەڵسوکەوتی یەکێتی چۆنە.
📌یەکێتی پابەند نییە بەهیچ بەهایەکی دیموکراسی.
📌ئۆڕگانەکانی یەکێتی پڕبووە لەوانەی لە کونێکا بوون بە یەکێتی.
📌ڕەوت و گرووپی جیاواز لەناو یەکێتی دروستبووە،چارەسەر نابێ.
📌بافڵ بۆی هەیە ١٠٠کەس بخاتە ناو کۆنگرە کەچی لە ١٠٠کەسی ئەنجوومەنەکان یەک کەس بووەتە ئەندام.
📌ئەمانەی ئێستا یەکێتی ئاراستە دەکەن باوەڕی بە ئازادی نییە.
📌کەرامەتی حزبی و سیاسی نەما.
📌دڵسۆزەکان خراونەتە دەرەوەی بازنە.
📌کە چاون بە بافڵ کەوت ٢٥٪یش نەگەیشمتە قەنعات کە دەتوانم خزمەت بکەم.