بافڵ تاڵەبانی و ئێرانییەکان چ پلانێکیان بۆ حزبەکانی رۆژهەڵات داناوە؟

بافڵ تاڵەبانی و ئێرانییەکان چ پلانێکیان بۆ حزبەکانی رۆژهەڵات داناوە؟بازمیدیا زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە نەیویست ناوی بهێنرێت بە (بازمیدیا)ی راگەیاند؛ ئامانج لە سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ تاران و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، چەند هۆکارێکی هەیە، یەکەم بۆ موئامەرەکردن لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت کۆمەڵە و دیموکرات، دووەم بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لەم کۆنگرەیە کە بەنیازن بیکەن، سێیەم بۆ فرۆشتنەوەی لاهور جەنگیە.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی گوتیشی؛ بافڵ تاڵەبانی بووە بە پیاوی ئێران و بە پیاوە ئێرانییەکە ناسراوە، ئەم سەردانەی نامۆ نییە، بابەتی زۆری بەدەستەوەیە هەر لە پرسی کەرکووک هەتا دژایەتی کردنی نەیارەکانی خۆی.

سەبارەت بە سوودبینین لە پەیوەندی باشی نێوان بافڵ تاڵەبانی و ئێران بۆ پرسە گرنگەکانی پەیوەندیدار بە خەڵکی کوردستان، بەتایبەت دژایەتییەکانی لایەنە شیعەکان و پرسی بوودجە و پشکی هەرێم، ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی دەشڵێت؛ نەخێر، بافڵ تاڵەبانی و قوبادی برای هەرگیز پەیوەندییەکانیان بۆ قازانجی خەڵکی کوردستان بەکار نەهێناوە، هێندەی بۆ دژایەتی قەوارەی کوردستان و بەهێزکردنی پێگەی شەخاسی و حزبیان بەکاریانهێناوە.

ئەوەشی خستە روو کە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەگەر تا گەڕانەوەی بافڵ تاڵەبانی جێگاکانیان چۆڵ نەکەن دەبێت چاوەڕوانی سوپرایزبن، چونکە ئەو ناوچانەی ئەوان بنکە و بارەگایان تیا داناوە لە زەمین و ئاسمانەوە لەژێر مەترسی دایە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button