راوێژکارێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە بڕیاری دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی دووردەخرێتەوە
دوای بەشداریکردنی لە هەواڵەکانی میدیایەکی نزیک لە پارتی، بە بڕیاری بافڵ و قوبادی برای ، رێزان شێخ دلێر لە پۆستی راوێژکاری مەکتەبی سیاسی و لە ریزەکانی یەکێتی دووردەخرێتەوە.
لەمبارەیەوە رێزان شێخ دلێر، راوێژکاری پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە (بازمیدیا)ی راگەیاند؛ ئەوان سیاسەتی منیان بە دڵ نییە، بەڵکو سیاسەتێکییان بەدڵە خۆی دەیەوێ و چاوخواریان بێت و نەتەوە و نیشتمان هەمووی بەنسبەت تۆ لاوەکی بێت، بەڕاستی ئەمەش سەختە.
ئەو راوێژکارەی پێشووی مەکتەبی سیاسی گوتیشی؛ ئەوەی ئێمەی گەیاندوەتە ئێرە بێ مێشکی ئەمانەیە، مەعقوڵە هەرێمی کوردستانیان چی لێکردووە؟، حکومەتێک کراوە بە قوربانی کێشمە کێشەکان.
دەشڵێت؛ پێیان قورسە من قسە بکەم، دەڵێن بۆ قسە بکات؟، ئەوان کەسی زیرەکیان ناوێت، بەڵکو کەسی بێدەنگیان دەوێ.