سه‌رپه‌رشتیاری ره‌وه‌ندی كوردستانی له‌ باره‌گای بارزانی سه‌ردانی په‌رله‌مانی نه‌روێژ ده‌كات

سه‌رپه‌رشتیاری ره‌وه‌ندی كوردستانی له‌ باره‌گای بارزانی سه‌ردانی په‌رله‌مانی نه‌روێژ ده‌كات

ئەمڕۆ هەینی 2023/9/1 شیفا بارزانی سه‌رپه‌رشتیاری ره‌وه‌ندی كوردستانی له‌ باره‌گای بارزانی، سه‌ردانی په‌رله‌مانی نه‌روێژی كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پارتی كرێكاران و سۆشیالیستی ئه‌و وڵاته‌ كه‌ دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدارن كۆبووه‌وه‌.

ناوه‌رۆكی گفتوگۆكانی شیفا بارزانی سه‌رپه‌رشتیاری ره‌وه‌ندی كوردستانی له‌ باره‌گای بارزانی له‌گه‌ڵ پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی نه‌روێژ تایبه‌ت بوو به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و نه‌روێژ، جیا له‌ تاووتوێكردنی كێشه‌كانی ره‌وه‌ندی كوردستانی له‌و وڵاته‌.

ئەمە لە کاتێکدایە له‌ نه‌روێژ خه‌ریكه‌ ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ده‌كرێت، كه‌ كۆمه‌ڵێك كوردستانی خۆیان بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ پاڵاوتووه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و پرسه‌ش گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه‌ كرا.

هەروەها سه‌رپه‌رشتیاری ره‌وه‌ندی كوردستانی له‌ باره‌گای بارزانی چه‌ند رۆژێكی دیكه‌ش له‌ نه‌روێژ ده‌مێنێته‌وه‌، دیداری دیكه‌ش ئه‌نجام ده‌دات.

لەلایەن سەرپەرشتیاری رەوەندی کوردی لە بارەگای بارزانی بانگهێشتی پەرلەمانتارەکان کرا بۆ هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی نەروێژ.