ئەنجومەنی وەزیران بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.

کۆبوونەوەکە لە دوو بڕگە پێکدێت:
بڕگەی یەکەم: بەدواداچوون بۆ بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە نەخشەڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەیوەندیی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا، لە دواى پێکهێنانی کابینەى وەزاریى نوێی فیدراڵ و میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی دەستوور.

بڕگەی دووەم: خستنەڕووی ئاستەنگەکانی بەردەم ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی کوردستان.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button