22 ملیار دۆلاری یەكێتی لەلایەن بافڵ و قوبادەوە دەستی بەسەردا گیراوە

22 ملیار دۆلاری یەكێتی لەلایەن بافڵ و قوبادەوە دەستی بەسەردا گیراوە

ئەگەرچی ئیدارەی گشتی یەكێتی رۆژانە بەفرۆشتنی نەفت و هاوردەكردنی جگەرە و مەشروبات و هێلكە و پارەی قومارخانەكانی سلێمانی نزیكەی دوو ملیۆن دۆلار داهاتی هەیە،بەڵام قەیرانی دارایی ڕووبەرووی یەكێتی بووەتەوە،ئەمە لەكاتێكدایە كە خەرجی مانگانەی یەكێتی بەسەرجەم میدیاكانیشیەوە سێ ملیۆن دۆلارە واتە 300 دەفتەر دۆلار.

دوو مانگە مووچەی میدیاكارانی یەكێتی دابەشنەكراوە،نەسریەی مەڵبەند و كۆمیتەكان لەدوای 8ی تەمموزەوە بۆ كەمتر لە نیوە كەمكراوەتەوە، سەدان كادیر و راگەیەندكاری حزبەكە مووچەیان بڕاوە و نێردراونەتەوە ماڵەوە،بەڵام هێشتاش قەیرانی دارایی بەرۆكی حزبەكە بەرنادات و یەكیك لەهۆكارەكانی ئەنجامدانی كۆنگرەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بافڵ و قوباد دەیانەوێت بە كەمكردنەوەی ئەندامانی سەركردایەتی و داخستنی كۆمەڵێك میدیا و بارەگای حزبی و بڕینی مووچەی هەزاران كادیری كۆمیتەكان خەرجی حزبەكە بۆ كەمتر لەنیوە كەمبكەنەوە.

ئیدارەی گشتی یەكێتی تاپێش رووداوەكانی 8ی تەمموز خاوەنی 25ملیار دۆلاری كاش بووە ئەمە جگە لەو پارەیەی كەخراوەتە ئیشەوە لەرێگەی كامپانیاكانەوە،بەڵام بەپێی دواین ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتی كەچەند ڕۆژێك پێش ئێستا ئاراستەی بافڵ جەلال حسامەدین كراوە ئاماژە بۆ ئەوەكراوە كە قاصەی ئیدارەی گشتی بەكۆی ئەو پارانەی لەئیشدان سێ ملیار دۆلارە،واتە 22 ملیار دۆلار دیارنەماوە.

بەگوێرەی زانیاریەكان،ئەو پارەیەی كەدیارنەماوە لەلایەن بافڵ و قوبادەوە دەستی بەسەرداگیراوە و لەلایەن شێخ ئەحمەدی نۆكانەوە خراوەتە سەر چەند حساب بانكییەكی بافڵ و قوباد بەناوی وەبەرهێنانەوە لە وڵاتانی چیك و پۆڵەندا و ئیمارات و سپی كراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button