بکوژانی گەنجەکەی کەرکووک لەلایەن دژەتیرۆری یەکێتی دڵدەدراون
گەنجێکی کورد لە کەرکووک زیاتر لە مانگێکە کوژراوە و کەسوکارەکەی دەڵێن بکوژی کوڕەکەیان کارمەندی دژەتیرۆری یەکێتییە و خۆی و براکەی لە سلێمانی داڵدە دراون.
خانەوادەی ئەم گەنجەی لە کەرکووک کوژرا پەیامێکی توندیان بە یەکێتی داوە دەڵێن:” پێویستە دژەتیرۆری یەکێتی وەڵاممان بداتەوە و بۆچی بکوژانی کوڕەکەمانیان داڵدەداوە ، ئایا ئەگەر منداڵێکی وەهاب هەڵەبجەیی بووایە بکوژی منداڵەکەی بەم شێوەیە داڵدە دەدا؟
دایکی کوڕە کوژراوەکەش دەڵێت، کوڕەکەم لە 7/3 وە کوژراوە و ئەو کاتە هیچی پێ نەبووە نە دەمانچە نە چەقۆ لە پشتەوە بە دوو کەسیان 13 فیشەکیان لە کوڕەکەم داوە ، کەچی ئێستا بکوژەکە لای وەهاب هەڵەبجەییە و دڵنیام دەستی ئەوانی تێدایە ، ئەگەرنا بۆچی دەستگیر ناکرێن یان ڕادەستیان ناکەن.
برای کوژراوەکەش دەڵێت : کەس هیچی بۆ ئێمە نەکردووە ، براکەم بەبێ هۆکار کوژراوە و کەچی هەردوو بکوژەکە لەلایەن دژەتیرۆری یەکێتی داڵدەدراون.