یەکێتی لە ژێر فشاردا کۆبوونەوە بەخەڵک دەکات و فۆرمیان پێ پڕ دەکاتەوە
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە (بازمیدیا) دراوە، یەکێتی نیشتمانی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم دام و دەزگا فەرمییەکان بەتایبەت لە نێو هێزە چەکدارەکانی وەک پێشمەرگە، ئاسایش، هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ فاشارێکی زۆر دەکات، بە ناچارکردن کۆبوونەوەیان پێ دەکات و داوای کارتی زانیاریان لێ دەکات.
هەر بە پێی زانیارییەکان یەکێتی بۆ لە ئێستاوە لە هەوڵی ئەوەدایە پارێزگاری لە ژمارەی کورسییەکانی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بەتایبەت و خانەقین و نەینەوا و سەلاحەدین بکات، بەڵام بەهۆی رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بەشێکی زۆر لە لایەنە کوردییەکان ئامادە نین هاوپەیمانی لەگەڵ بکەن، ئەمەش بەتەواوی ئەو حزبەی شپرزە کردووە.
لەلایەکی دیکەش بەهۆی پابەند نەبوونی بە رێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان شانسی هاوپەیمانی نوێی لەدەست داوە.