لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ٢ کەس گیانیان لەدەسەدا

فازڵ حاجی گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت:
هەمو کات لێخوڕین لەژێر کاریگەری ماددەی سەرخۆشکەر ماڵوێرانی و کارەساتی بەدواوە دێت.

کاتژمێر ٩ـی ئەمشەو، لەسەر شەقامی خەدەمی ١٢٠ مەتری هەولێر ،هیۆندایەکی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و چووە ڕێڕەوی بەرامبەر و لەوێ خۆی کێشا بەتاکسیەکی نیسان، کەئەندامانی یەک خێزانی تێدابوو، وە پێکدادانەکە ڕووبەڕوو بوو ، بەداخەوە لەدەرەنجامی خۆپیاکێشانەکە دووکەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی تریش بەسەختی زامداربوو ، کەسەرجەمیان شوفێر و سەرنشینی تاکسیەکە بوون ، لەکاتی لێکۆلینەوە و پشکنینی هیۆندایەکە دەرکەوت کە شوفێرەکە بڕێکی زۆری ماددەی سەرخۆشکەری خواردبووەوە ،کە ئەمەش وایکردبوو لێخوڕینەکەی بەبێئاگایی بێت.

تکایە لەژێر کاریگەری ماددەی سەرخۆشکەر بەهەر بڕێک بێت لێخوڕین مەکەن،چونکە ماڵوێرانییەکان لەدوای خواردنەوە دەستپێدەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button