ئێران بۆ ڕاستکردنەوەی باری لاری یەکێتی بەتەمای چی یە؟
هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد:
هەرچەدە بەپێی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەبێت دەنگەکان بەئامێرو پاشان بەدەست بژمێردرێن، بەڵام کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق بڕیاریداوە دەنگەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان تەنها بەئامێر بژمێرت،واتە گەڕانەوە بۆ هەڵبژاردنی ۲۰۱٨ی پەرلەمانی عێراق و ئەنجامدانی ساختەکاری بەرفراوان لەپێناو حزبەکانی خۆیدا لەهەرێم کەدیارترینیان یەکێتیە.
وەک چۆن لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پارتەکانی نزیک لەئێران شکستیانخوارد،چاوەڕێدەکرێ لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش هەمان ڕووداو دووبارە ببێتەوە،بەڵام پێشوەختە ئێران لەئامادەکاریدایە بۆ بەرگرتن لەکەوتنی وەجهەکانی خۆی لەهەرێم ئەمەش لەرێگەی ساختەکاری لەهەڵبژاردن و ژمارەی دەنگەکان بەئامێر کەئامێرەکانیش پێشوەختە بەرمەجە دەکرێن.
پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرجەم حزبەکانیتر کەلەدەرەوەی هیلالی شیعین دەتوانن لەئێستاوەلەدژی ئەم هەنگاوەی کۆمسیۆن بوەستنەوەو ڕێگە بەوکارە نەدەن چونکە هەنگاوێکی پڕ مەترسیەو کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی هەرێمە لەلایەن ئێران و دارودەستەکەیەوە.
یەکێتی لەڕوی جەماوەری و ڕێکخستنەوە داڕماوەو هەڵوەشاوەتەوە،ئەنجامدانی کۆنگرەش لەم کاتەدا کەبکەرانی دڵنیان لەوەی کۆنگرە یەکێتی ئەوەندەیتر بچوکدەکاتەوە،بەڵام هەر دەیکەن،چونکە پشت ئەستورن بەوەی لەهەڵبژاردندا ئێران نەتیجەیان بۆدەگۆڕێت،یەکێتی باری لەلێژیەو ئێرانیش دەیەوێ باری لاری بۆ ڕاست بکاتەوە،چونکە یەکێتی ئێستا نوێنەری عەیارە ۲٤ی سوپای قودسە لەناوچەکەدا.