بە بڕیاری مەسرور بارزانی ژمارەیەک پڕۆژە لە خورماڵ جێبەجێ دەکرێن

بە بڕیاری مەسرور بارزانی ژمارەیەک پڕۆژە لە خورماڵ جێبەجێ دەکرێن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای بڕیاری بە قەزاکردنی خورماڵ، وەڵامی داواکارییەکانی خەڵکی قەزاکە دەداتەوە و بڕیاری جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی دا.

ئەمڕۆ دووشەممە 31ـی 07ـی 2023 فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی لێژنەیەکی تایبەت ڕادەسپێرێت بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵێک پڕۆژە لە خورماڵ و جێبەجێکردنی ژمارەیەک داواکاری هاونیشتمانییانی قەزایەکە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنێ شەو وەزاره‌تی ناوخۆ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند “دوای ئەوەی دانیشتووانی ناحیەی خورماڵ لە ڕێی کەمپەین و داواکارییەکانیان، داوای بە قەزاکردنی ناحییەکەیان بەرز کردەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی بە وەزارەتی ناوخۆ کرد کە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە، دەست بە ڕێکارە کارگێڕییەکان بکەن و ئامادەکارییەکان بۆ هێنانە کایەوەی قەزای خورماڵ تەواو بکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو کە “لەسەر فەرمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 31ی تەمووزی 2023 وەزارەتی ناوخۆ ڕێکارە کارگێڕییەکان و هەنگاوی کرداری هێنانەکایەوەی قەزای خورماڵ دەست پێ دەکات.”