فەرسەت سەید شکور : سووکایەتی کردن بە هەولێر لەلایەن ماڵپەڕێکی سەر بە قوباد تاڵەبانی لەگەڵ عورف و ئەدەبی کۆمەڵگەی کوردستان یەک ناگرێتەوە

هەورازی هەولێر سەختە زۆرانی بە چۆکدا هێناوە

فەرسەت سەید شکور:

سووکایەتی کردن و ناوڕزاندنی شارەکانی کوردستان، دیاردەیەکی نوێ و نامۆ نییە، بەڵکو لەماوەی ڕابردوو ئیرهابی فیکری زۆر بەرامبەر شارەکاندا تەنها لەبەر هەڵوێستی نەتەوەییان بەکارهاتووە.

لە نوێترین هەنگاوی کینە لە دڵانی ماڵپەڕێکی سەربە قوباد تاڵەبانی سووکایەتی بە شاری هەولێر دەکرێت، کە ئەمە لەگەڵ عورف و ئەدەب و ڕەوشت و کۆمەڵگەی کوردستان یەکناگرێتەوە.

هەولێر و هەولێرییەکان بە درێژایی مێژوو، نموونەی قارەمانیەتی و ئازایەتی و نەبەردی و خۆڕاگریی بوون، مەیدان و سەنگەری خەباتیان بەرامبەر دوژمنانی کوردستان چۆڵنەکردووە.

ناو و ناوبانگی هەولێر لە ئاشتی و پێکەوەژیان و فەرهەنگی یەکدی قبوڵکردن و ڕێزگرتن لە پرەنسیپە ئاینیی و ئەخلاقییەکاندا لە لووتکەیە، بە قسە و گوفتاری پۆپۆلیستیانەی پڕ لە حەقدانەی ئەم جۆرە ماڵپەڕانە کە هەر ڕۆژە و داردەستی بەرپرسانێکن و ئێستاش سەربە ئەو کەسەن کە باسمان کرد، نایەتە گۆڕین.

هەولێر هۆلاکۆ شکێن و خائین شکێنە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button