سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، وەڵامی ماڵپەڕێكی یەكێتی كە سەر بە قوباد تاڵهبانییە، دەداتهوە و ڕایدەگەیەنێت كە دەبێ قوباد تاڵەبانی داوای لێبووردن بكات.
شەوی ڕابردوو پێگەی (BMC)ی سەر بە قوباد تاڵەبانی، نووسینی کەسێکیان بڵاو کردووەتەوە گوایە رووداوێکی مێژوویی هەولێر لەبارەی گیرانی ژمارەیەک گوێدرێژ لە ساڵی 1963 دەگێڕێتەوە و تێیدا سووکایەتییەکی زۆر بە هەولێر و کەسایەتییەکی بەناوبانگی شارەکە دەکات.
لە بەرامبەردا كه‌نعان خه‌یلانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگەیاند : ئه‌وەی سووكایه‌تی به هه‌ولێر بكات، دەبێ له به‌ردەم قه‌ڵا و منارەدا چۆك دابدات، ئێمه نیگه‌رانیی خۆمان دەردەبڕین، به‌پێی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی كردوومانه، به‌داخه‌وە ئه‌و وێبسایته له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانییه‌وه سه‌پۆرت دەكرێت، مادام قوباد تاڵه‌بانی سه‌پۆرتی دەكات، دەبێ خودی قوباد تاڵه‌بانیش داوای لێبووردن له خه‌ڵكی هه‌ولێر بكات و دەبوو میدیای یه‌كێتی و قوباد تاڵه‌بانی له‌به‌ر خاتری جهماوەری خۆشیان بێت له هه‌ولێر ئه‌و شتانه نه‌كه‌ن، كه دڵی هه‌ولێرییه‌كان نیگه‌ران بكه‌ن، بۆیه پێویسته رێكاری یاسایی له دژی ئه‌و وێبسایته بگیرێته به‌ر و بدرێته دادگا، خه‌ڵكی هه‌ولێر زۆر له‌وە گهورەترن كە میدیایه‌كی له‌و شێوەیه سووكایه‌تی پێ بكات، شاری هه‌ولێر شاری پێكه‌وەژیان و ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانییه، به پهلامادارنی ئه‌و جۆرە میدیایانه و ئه‌و جۆرە كه‌سانه ناشرین ناكرێت.
كه‌نعان خه‌یلانی گوتیشی : هه‌ولێر لانكه‌ی لێقه‌وماوان و ئه‌و كه‌سانه‌یه، كه بڕیاریان داوە لێرە بژین، هه‌ر كه‌سێك له هه‌ولێر بژیت خۆی به غه‌ریب نازانێت، هه‌ولێر جێگای شانازییه بۆ هه‌موو كوردێك له جیهان و به‌داخه‌وە دیارە ئه‌م پێشكه‌وتن و ئاوەدانییه وای كردووە ناحه‌زانی ئه‌م شارە چاویان بەرامبەری هه‌ڵنه‌یه‌ت و دەست بكه‌ن به جنێودان و سووكایه‌تی به خه‌ڵكی هه‌ولێر، به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌ولێر دوژمن شێكنە، میواندۆسته، ئێمه ئه‌م پروپاگه‌ندە رەت دەكهینهوە و دەبێت قوباد تاڵه‌بانی داوای لێبوردن له خه‌ڵكی هه‌ولێر بكات، چونكه به دەیان و سەدان كه‌سایه‌تیی گرنگ له شاری هه‌ولێر پێگه‌یشتوون و هه‌ولێر پڕە له زانای ئایینی و مامۆستای زانكۆ و رۆشنبیر و روناكبیر، هه‌ولێر به هیچ یه‌كێك له‌و هه‌ڵمه‌ته ناشرینانه ناشرین نابێت، بگرە جوانتر و گهشاوەتر دەبێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وەشی خسته‌ڕوو: زۆر كەس له مێژوودا ویستیان هه‌ولێر ناشرین بكه‌ن، رۆیشتن و به داخی سه‌ربه‌رزیی هه‌ولێرەوە سه‌ریان نایه‌وە و ناویشیان نه‌ما، كه‌چی هه‌ولێر هه‌ر به هه‌ولێریی خۆی بهپێوە وەستاوە و هێشتا دەڵێت منم هۆلاكۆ به‌زێن، ئه‌وانه‌ی له دژی هه‌ولێر و هه‌ولێریه‌كان خۆیان تاقی دەكه‌نه‌وە، زۆر ناخایه‌نن ته‌مه‌نی بیركردنهوەیان له كورتی دەدات و هه‌ولێرییه‌كان به نه‌رمونیانی و به بیركردنه‌وەی خۆیانه‌وە باش دەزانن كێ سزا دەدەن و پاداشتی كێش دەدەنهوە، ئه‌وە هه‌ولێر، كه دواجار قسه‌ی خۆی دەكات.
هەر لەمبارەیەوە ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند: ئەوەی باس كراوە ڕووداوێك بووە كە زاڵمان و دڕندەكان دڵیان بەوە دانەكەوتووە كە خەڵكیان ئەنفال و قەتلوعام كردووە، پەلاماری ئاژەڵیشیان داوە، ئەوە ڕووداوێكی مێژووییە كە حكومەتی عێراقی ئەوكات زیاتر لە هەزار ئاژەڵی گوێدرێژی گرتووە، بەڵام ناكرێ ئەم ڕووداوە مێژووییە لە لایەن پەیج و ماڵپەڕ و دەزگایەكی فەرمی كە خەڵكێكی فەرمیی نێو حكومەتی لە پشتەوەیە و تەمویلی پارەیان دەكات، بەم شێوەیە لەسەر خەڵكی هەولێر بنووسێت!
جەختیشی كردەوە: عەیبە و شەرمێكی زۆر زۆر گەورەیە، دەزگایەكی میدیایی بە پشتیوانیی كەسێكی دەستڕۆیشتوو لەناو حكوومەت و لە حزبێكی بەشدار لە حكوومەت، بێ سووكایەتی بە شارێكی وەك هەولێر بكات. سەری هەولێر و خەڵكەكەی زۆر لەوانە بەرزترە كە بێڕێزی پێ دەكەن. هەولێر خەڵك و خاكەكەی پیرۆزە، ئەوانە ژانی شتی دیكەیان لێیە بەم شێوەیە دەرهەق بە هەولێر دەریدەبڕن.
رووداوی گیرانی گوێدرێژەکان لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردوو بۆ رێگەگرتن بووە لە گەیاندنی هاوکاری بۆ شۆڕشی گەلی کوردستان، هەر لە هەولێریش رووی نەداوە.
لەمبارەیەشەوە کەسێک بە ناوی سالی حەمە لە کۆمێنت بۆ میدیاکەی یەکێتی نووسیوە، لە سلێمانیش هاوشێوەی هەولێر گوێدرێژ گیراون و دواتر خاوەنەکانیان قەرەبوو کراونەتەوە، کەچی میدیاکەی یەکێتی بۆ سووکایەتی بە هەولێر، تەنیا باسی رووداوەکەی بەو جۆرە کردووە وەک ئەوەی لە هەولێر رووی دابێ.