مێژوویی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ منداڵان

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی منداڵانە ، بازمیدیا ئەم ڕۆژە لە منداڵانی شەهیدان و هەموو منداڵانی کوردستان پیرۆز دەکات

مێژوویی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ منداڵان:

ڕۆژی‌ جیهانی‌ منداڵان له‌وڵاته‌ جۆراوجۆرەكانی‌ جیهان به‌جیاوازی‌ یاد دەكرێته‌وە ،له‌لایه‌ن هه‌ندێك وڵاته‌وە هه‌ر له‌ ڕۆژی‌ ٢٥ی‌ نۆڤمبه‌رەوە و به‌ پێی بڕیاری‌ كۆنفڕانسی‌ ساڵی‌ ١٩٢٤ی‌ “جنێف”، كه‌ له‌ ژێر ناوی‌ كۆنفڕانسی‌ جیهانی‌ بۆ “خۆشگوزەرانی‌ “ی‌ منداڵان به‌ به‌شداری‌ نوێنه‌رانی‌ ٥٤ وڵات به‌ڕێوەچوو و به‌ كۆی‌ دەنگ به‌یاننامه‌یه‌كیان تاوتوێكرد‌و له‌سه‌رچه‌ند خاڵێكی‌ وەك( پێداویستییه‌ سروشتییه‌كانی‌ منداڵان، ڕزگار بوونی‌ منداڵان له‌ چنگ هه‌ژاری‌، پشتگیری‌ له‌ منداڵانی‌ كار، پێداچوونه‌وەی‌ سه‌ر له‌ نوێ به‌سه‌ر شێوازەكانی‌ بەکارهێنان و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ دیكه‌ په‌یوەست له‌گه‌ڵ پاداشت‌ و دابینكردنی‌ خۆشگوزەرانی‌ بۆ منداڵان له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ جیهان پێداگری‌ كرابوو) ،مافه‌كانی‌ منداڵانی‌ تێدا به‌ فه‌رمی‌ ڕاگه‌یه‌ندرا ‌و له‌ساڵی‌ ١٩٥٤دا ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان داوای‌ له‌سه‌رجه‌م دەوڵه‌تانی‌ جیهان كرد ڕۆژێك دەستنیشان بكه‌ن بۆ ڕۆژی‌ منداڵان، زۆرێك له‌وڵاتانی‌ جیهان‌و  یه‌كێتی‌ سۆڤێتی‌ جاران (٦/١) یان دەست نیشانكرد بۆ ئه‌و یادە و له‌ هیندستان ٥ی‌ نیسان ‌و له‌ ژاپۆن ٤ی‌ تشرینی‌ دووەم ئه‌و یادە دەكه‌نه‌وە .