ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەی خولەکانى زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانى زمان ڕادەگەیەنرێت

ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەی خولەکانى زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانى زمان ڕادەگەیەنرێت

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،
دوای ئەنجامدانی پڕۆسەی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانى زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان، کە لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ڕێککەوتی ٢٧ و ٢٨ی ئایاری٢٠٢٣ بەرێوەچوون و تیایدا هەزار و ١٤١ بەشداربوو تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانى زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانى زمانى زانکۆ حکومییەکانی کوردستان ئەنجامدا، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێککەوتی ٣١ی ئایاری٢٠٢٣ ئەنجامە بەراییەکان ڕادەگەیەنرێن و بەشداربووان دەتوانن سەردانی ئەکاونتەکانیان بکەن بۆ وەرگرنتی ئەنجامەکان.

هەروەها ڕاشگەیاندووە ، بەشداربووانی دەرچوو لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانی سەنتەری زمانی زانکۆکان بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی پشتگیری دەرچوون لە ئاست و خولەکان تاوەکو ئەوانەی پێشکەشی خوێندنی بالا/ دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی کوردستان دەکەن بتوانن بۆ مەبەستی وەرگرتنی خاڵ لە پرۆسەی پێشبرکێی خاڵبەندی لەسەر کورسیەکان بە پێی پلان بەکاری بھێنن و ھەژماری بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button