هێرش کراوەتە سەر ماڵی نانسی پێلۆسی و هاوسەرەکەی بریندارە

هێرش کراوەتە سەر ماڵی نانسی پێلۆسی و هاوسەرەکەی بریندارە

بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە لە ئاژانسە جیهانییەکانەوە بازمیدیا بینیوویەتی ، بەیانی ئەمڕۆ هەینی (28ی تشرینی یەکەم)
لە سانفرانسیسکۆ لەلایەن کەسێکەوە هێرش کراوەتە سەر ماڵەکەی و پۆل پێلۆسی، هاوسەری نانسی پێلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بریندارە .

درو هامیل، وتەبێژی پێلۆسی وتی: “بەیانی زوو ئەمڕۆ هێرشبەرێک هەڵیکوتایە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی پێلۆسی لە سانفرانسیسکۆ و بە توندی هێرشی کردووەتە سەر بەڕێز پۆل پێلۆسی.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕێز پۆل پێلۆسی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، لەوێ چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت و چاوەڕوان دەکرێت بە تەواوی چاک بێتەوە، لە ئێستادا هێرشبەرەکە دەستبەسەرە و پاڵنەرەکانی هێرشەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە”.

بەپێی بەیاننامەکە، پێلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە کاتی ڕووداوەکەدا لە ماڵەکەیدا ئامادە نەبووە.

📸: Getty Images

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button