سلێمانی تاڵان دەکرێت

‎سلێمانی تاڵان دەکرێت

قۆرغکردنی زەوی و زاری سلێمانی لە لایەن دەسەڵاتدارانی شارەکە کە یەکێتییە بەردەوامە ، لە ماوەکانی ڕابردوو هەزاران دۆنمی زەوی ستراتیژی شارەکە لە لایەن یەکێتییەوە دەستیان بەسەردا گیراوە

‎بەپێی بەدواداچوونەکانی بازمیدیا ئێستا هیچ زەوییەکی ستراتیژی شارەکە نەماوە کە موڵکی شارەوانی بێت یاخود کەسێکی ئاسایی سەرجەمییان دەستیان بەسەرداگیراوە ، بە تایبەت ئەو گردانەی کە لەشار ناسراون،ئەوانەشی ماون دارستانن هەوڵی سوتاندنیان دەدرێت، لە دوایین حاڵەتدا دوێنی لە شاری سلێمانی، ژمارەیەك خاوەن زەویی كشتوكاڵی خۆپیشاندانێكیان ئەنجام دا و گازاندەی ئەوەیان كرد كە لە لایەن ئیدارەی گشتیی یەكێتی و بەرپرسانی ئەو حزبەوە زەوییەكانیان دابەش كراوە و كراوەتە پرۆژەی بازرگانی و نیشتەجێكردن

لەمبارەیەوە نوێنەری خاوەن زەوییە كشتوكاڵییەكان ئاشكرای كرد كە خاوەنی 22 گرێبەستی كشتوكاڵین، یەكێتی و بەرپرسانی ئەمنیی یەكێتی زەوییەكانی لێ دابەش كردوون و هێشتا قەرەبوو نەكراونەتەوە

‎بەپێی زانییاریەکانی بازمیدیا لەم بارەیەوە یەکێتی سەرجەم بەرپرسانی شارەوانی ئاگادارکردۆتەوە کە بەهیچ شێوەیەک لێدوان لەم بارەیەوە نەدرێت بۆ میدیاکان