دوو کوڕی تاڵەبانی و سێ برای تەمبەڵ!

دوو کوڕی تاڵەبانی و سێ برای تەمبەڵ!

هۆگر نێروەیی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی:

ڕاستیەک ھەیە یەکێتی کە وتی خزمەت دەکەین و کارێکی باش دەکەین بۆ خەڵک بە گاڵتەوە وەری بگرن دڵنیابن کە ھیچ ناکات بەڵام کە یەکێتی وتی ڕێککەوتین، بەجدی وەریبگرن کە ڕێککەوتن لە سەر ئەوەی ڕێگری بکەن لەوەی حکومەت کارێکی باش بکات بۆ بەرژەوەندی خەڵک! زۆرجاریش کە نەتوانن ڕێگری بکەن لەکاری حکومەت کەتنێک بەدوای ڕێککەوتنەکانیان دێت!

ئەو نووسەرە دەڵێت : دەگێڕێنەوە سێ برای تەمبەڵ زەویەک لە باوکیان بە میراتیان بۆ مابوو، ڕۆژێک چوونە سەر کار بۆ ئەوەی زەویەکە بدورنەوە، لە ناو زەویەکەدا کەروێشکێک بێچوی خۆی دانابوو، کەروێشکەکە ترسێکی زۆری لا دروست بوو کە زەویەکە بدورنەوە وبێچوەکانی بە دەست بگرن و بیبەن، ماوەیەک وەستا بینی لای سێ براکە نە بایە نە بارانە، چوو گوێبگرێت بۆ ئەوەی بزانێت ئەو سێ برایە چی قسەیەک دەکەن، سێ براکە وتیان ھێشتا ڕۆژ زۆر ماوە ئەمڕۆ ئیش ناکەین، ئەمڕۆ دەکەین بە پشو بۆ خۆمان، سبەی بەشێک تەواو دەکەین دووسبە بەشێکی تر سێ بەیانی بەشێکی تر.

دەشڵێت: کەروێشکەکە ھاتە لای بێچوەکانی، بە پێچوەکانی وت مەترسن ئەمساڵ ھەموو لێرە بە ئیسراحەت بەسەر دەبەین کەس ئەم زەویە نادورێتەوە ئەوانە ھێندە تەمبەڵن بەبێ ئەوەی ئیش بکەن بۆخۆیان ڕۆژێکیان کردە پشوو کە ھەموو ڕۆژ لەبێ کاریدا لە پشو دان، ھەر سێ براکەش لەسەر بەزمەکە بەردەوام بوون ھەموو ڕۆژ دەھاتن و دادەنیشتن ئەمڕۆ دەکەین بە پشوو بۆ خۆمان ڕۆژ زۆری ماوە کارەکە تەواو دەکەین. کەروێشکەکەش فشەی بە قسەکانی سێ براکە دەھات و پێدەکەنی.

نووسیویەتی : ڕۆژێک لەناکاودا برایەک وتی: با زەویەکە ئاگری تێپەردەین بە تەواوی بیسوتێنین، ھەر کە کەروێشکەکە ئەم قسەیەی گوێ لێ بوو بەجدی وەریگرت بەتەواوی ترسی گرتی، چونکە زانی کەسی تەمبەڵ لەکۆتایی دا ھەر بە کاری ھیچەوە دەیگرێت، خۆی هیلەک ناکات ڕێگا ئاسانەکە دەگرێتەبەر، یەکسەر چوە لای بێچوەکانی، پێیانی وت خێراکەن با فریای گیانی خۆمان بکەوین تەواو ئەوان زەویەکە دەسوتێنن. ئەم جارە قسەکانیان جدین نەک وەکو ھەمیشە فشەن.

لەبارەی کوڕانی تاڵەبانییەوەش دەڵێت : دوو کوڕی تاڵەبانیش وەکو ئەو سێ برا تەمبەڵەن گەر وتیان بۆ خزمەتی کوردستان بە گاڵتەوە وەربگرن بەڵام بۆ ڕێککەوتن لەسەر فرۆشتنی کوردستان فشە ناکەن ھەمیشە جدین قەت و پاشەکشە ناکەن لە سەر فرۆشتنی! کاتی خۆی دوو کوڕی تاڵەبانی وتیان بۆ ئارامی بۆ ھەلی کار، بۆ خزمەتگوزاری زیاتر، ئەم جارە دەبینە حیزبی یەکەمی کوردستان، ئەمە دەکەین، وا وا دەکەین کەچی بەھەموو یەکێتیەوە چەند ساڵە ناتوانن شەقامێک تەواوبکەن، کە دەستکرا بە شەقامی سەد مەتری سلێمانی، ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا بوو، ئێستا ترەمپ نا بایدن دوو ساڵ زیاترە سەرۆکی ئەمریکایە، تاڵیبان گروپێکی تیرۆریستی بوو لە کونە مشک دابوو، کەچی ئێستا تاڵیبان کۆشکی کۆماری سەرۆکایەتی بەدەستەوەیە حوكمرانی ھەموو ئەفغانستان دەکەن، قاسم سولەیمانی نانی بەیانیان لە بەغدابوو، بۆ نانی ئێواران لە دیمەشق بوو! ئێستا سولەیمانی نەنانی بەیانی ماوە نەنانی ئێوارە چەند ساڵە کوژراوە! ئیڤانکای کچی ترەمپ ھێشتا سینگل بوو کەس نەی دەناسی! ھەڵەنەبم تا ئێستا دوو سێ جار مێردی کردوە ھەموو کەسیش دەیناسێت بەتایبەتی برا عەرەبەکانمان لەوڵاتانی خەلیج.

زیاتر نووسیویەتی و دەڵێت : کەچی ھێشتا دوو کوڕی تاڵەبانی نەک ھەر شەقامی سەد مەتری تەواو نەکردوە بەڵکو نیوەشی تەواو نەکردوە ھەر وەستاوە، سەرەڕای ئەوەی حکومەت چەند جاریش بودجەی تەواویشی بۆ تەرخان کردوە! لە ئەنجام دا نە شەقامەکە دروستکرا، نە پارەکە دیار ماوە، کەس نازانێت کێ بردی لە گیرفانی کێ دایە!. دوو کوڕی تاڵەبانی ھەمیشە ھاواریان دەکرد بۆ ئارامی ھاواریان گەیشتە حەوت تەبەقەی ئاسمان، کەچی لەسەر زەوی لەناو سەنتەری شاری ڕانیە لەسەر ناکۆکی باڵ باڵانێ سەر کورسی دەسەڵات سەرکردەی خۆیان درایە بەر گولە! لە پایتەختیش گیانی ھاوکار جاڤ لێ سەندرا، ھەردوو برا وتیان بۆ خزمەتی زیاتر کەچی لە سەردەمی یەکێتی نوێ کە ھەردوو برا بانگەشە بۆ دەکەن سلێمانی سەدەیەک چووە دواوە چەند جار خانەنشین لەسرەی موچە گیانیان سپاردوە! ھەردوو برا وتیان بۆ ھەلی کار، کەچی ھەردوو برا ئەوانەشی کاریان دەکرد بێ موچە هێشتیانیەوە زۆر کەس بێ نان کران و شاریان غەرق کرد لە زبڵ و خاشاك دا.

لەبارەی یەکێتی نوێ و کوڕانی تاڵەبانیش نووسیویەتی : یەکێتی کاک بافڵ و کاک قوباد کە خۆیان بە یەکێتی نوێ لە قەڵەم دەدەن کاتی خۆی کەرکوکیان بە راکان و ئەمسالەکانی دا، ھەر خۆیان لە ژێر پەردە چەند جار شەڕیان کرد بۆ مانەوە راکان لە پۆستەکەی دا بۆ ئەوەی ئاسەواری ڕێککەوتنی 16ی ئۆکتۆبەری خۆیان کۆتایی نەیێت، کەرکوک ھەر بمێنێتەوە ژێر دەستەی راکان کەچی ئێستا کە ھیچی ئەوتویان بە دەستیان نەماوە دەڵێن دەنگ بە بودجە نادەین گەر ئیجرائات لەگەڵ راکان نەکرێت کە ئەمە کۆتا ھەوڵیانە بۆ تێکدانی ڕێککەوتنک کە خۆیان ھیچ ڕوڵیان تێدانەبوو کەیەکەم ڕێککەوتنە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان گەر سەربگرێت کە یەکێتی کاک بافڵ و کاک قوباد نایەوێت سەربگرێت!

هەروەها دوو کوڕی تاڵەبانی نەکاری ھەبووە نەکار دەکەن بۆ کوردستان وەکو سێ برا تەمبەڵەکە ھەر لەپشودان و لە دەرەوەن بۆ خزمەتی کوردستان و ھەمیشە لە کاردان بۆ خەڵکی تر، لە کوردستان تەنھا کاردانەوەیان ھەبوە بۆ کاری خەڵکیتر ( پارتی) کە لەسەروی خۆی بۆیان دێن لەسەریان دەسەپێنن، کە نەھێڵن ئەو کارەیان سەربگرێت، جا چی پرۆژەیەک بێت یان بەرەو پێشچونی ھەرێم بێت لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی باشتر.

لینکی بابەت:

https://www.facebook.com/100066381601163/posts/pfbid02PoE5ioyPAoh3pgD8CyJUfEUsyhGsGX4SFYzNZCGPgSNpCoY1s5mNM54itswiNZozl/?mibextid=cr9u03