شاخەوان عەبدوڵڵا: بۆ یەکەمجار لە دوای ٢٠٠٣ سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ دەکرێتە بنەما بۆ دەستنیشان کردنی هاووڵاتییانی کەرکووک

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: بۆ یەکەمجار لە دوای ٢٠٠٣ سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ دەکرێتە بنەما بۆ دەستنیشان کردنی هاووڵاتییانی کەرکووک.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنەکانی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکانی پەسند کرد، لە بەیاننامەکەدا شاخەوان عەبدوڵڵا ڕایگەیاند : بەشێوەیەک تەواوی ئەو بەربەستانەی بەردەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لابران و بۆ یەکەم جار لە دوای ٢٠٠٣ سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ دەکرێتە بنەما بۆ دەستنیشان کردنی هاووڵاتییانی شارەکە و هەروەها سەرگەڕان کە دوای ١٩٥٧ لکێنراوە بە کەرکووکەوە دیسان دەبنە بەشێک لە خەڵکی شارەکە و مافی دەنگدانیان دەبێت و بەناو زیاد کران بۆ پڕۆژەکە.

ڕاشیگەیاندووە: جگە لەوە ئەوەی مادەی ١٤٠ کردوە یان تەنها مامەڵەی پێشکەش کردوەو مافی دەنگ دانی هەیە هەروەها ئەوەی پێش ٢٠٠٣ لە کەرکووک بووەو نفوسی شارەکانی دەرەوەی کەرکووک بووەو ٥٧ی کەرکووکە و تەرحیل نەبووە، بەڵام فۆڕمی کەرکوکی هەیە دیسان مافی دەنگدانی هەیە، هەروەها هەموو ئەو هاووڵاتیانەی هێنراونەتە کەرکووک و بە ئامانجی سیاسەتی تەعریب ناویان سڕاوەتەوە ولادەبرین و مافی دەنگ دانیان نییە، لێرەوە سوپاسی سەرجەم ئەو فراکسیونانە دەکەم لە کوردو دەرەوەی کورد کە هاوکار بوون لە دەنگدان بۆ ئەم پرۆژە یاسایە.

شاخەوان عەبدوڵڵا، دەشڵێت: بۆ یەکەمجارە لەبابەتی دابەشکردنی پۆستەکان ٣٢٪ هەڵگیرا. ماوەتەوە بڵێم بەپێی یاسا ئەو دەسەڵاتەمان لە سەرۆک وەزیران وەرگرتەوە کە بتوانیت هەڵبژاردن لە پارێزگایەک دوا بخات کە خەڵکانێک ئامانجیان بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button