ڕاگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وەی كۆمیته‌ی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان

ڕاگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وەی كۆمیته‌ی ناوەندیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
ئه‌مڕۆ، پێنج شه‌ممه 2ی ئاداری 2023، به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، كۆمیته‌ی ناوەندیی پارتیمان، كۆبوونه‌وەی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
كۆبوونه‌وە، دوای ساتێك وەستان و نواندنی رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی كوردستان سهروەریان بارزانی نه‌مر و كاك ئیدریسی هه‌میشه له‌یاد، به‌گوێرەی خشته‌ی ئامادەكراو ئه‌و تهوەرانهی خوارەوەی تاوتوێی كرد و، بڕیار پێویست سه‌بارەت به چه‌ند بابه‌تێك وەرگیرا:
– بابه‌تی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و پهیوەندییهكانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی، پارتیمان به‌گوێرەی رێككه‌وتنێكی سیاسی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی ئیدارەی دەوڵه‌ت به‌شداری پێكهێنانی كابینه‌ی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی كردووە و، به سازان كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئامادەكراوە كه ویست و بۆچوونی لایه‌نه‌كانی به‌شدار له كابینه‌ی نوێی به ڕوونی تێیدا رەنگی داوەته‌وە، كۆبوونه‌وه پشتیوانی بۆ سه‌رۆك وەزیران و كابینه‌كه‌ی دووپاتكردەوە و، چاوەڕوانی جێبه‌جێكردنی ناوەرۆكی رێككه‌وتنه‌كان و بڕگه و خاڵه‌كانی كارنامه پهسهندكراوەكهین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لایه‌نه پهیوەندیدارهكان راسپێردران بۆ به‌دواداچوون و له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و كاته‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی دیاریكراوە.
– بابه‌تی پهیوەندییهكانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا، گۆڕانكاری و ڕووداوەكانی ناوچه‌كه به‌گشتی و عێراق به‌تایبه‌تی پێویستی به ههڵوەستهكردن و لێكدانه‌وەی سیاسی جدین، بۆیه له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانی و پارتیمان به‌ردەوام هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و بابه‌تانه دەكرێت، كه به‌شێك له‌م گۆڕانكاری و ڕووداوانه راسته‌وخۆ یان نا ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریان دەبێ له دروستكردنی ئاڵۆزی سیاسی یاخود ئابووری و ئه‌منی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته ئاڵنگاری و چارەسهریهكانیان بزاندرێ و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی به‌شدار له ئیدارەی دەوڵه‌ت هه‌ماهه‌نگی و بیروڕاگۆڕینهوەی به‌ردەوام هه‌بێت به‌تایبه‌تی كه به‌شێك له‌و كێشه و گرفتانه‌ی دێنه‌پێش په‌یوەندییان به بژێوی هاوڵاتیان و ئاسایشی كۆمهڵایهتیهوە هه‌یه، كۆبوونه‌وە هه‌ڤاڵانی پهیوەندیداری ڕاسپارد بۆ ئامادەگی ته‌واو و جێبه‌جێكردنی ئه‌وەی كه پێویسته له‌و بارەوە.
– بابه‌تی پهیوەندییهكانی ناوخۆ و دەرەوەی كوردستان، له‌ژێر رۆشنایی بڕیاری پێشوومان بۆ ههڵدانهوەی لاپه‌ڕەیه‌كی نوێ له پهیوەندییهكان، هه‌ڵسه‌نگاندنی وردكرا بۆ هه‌نگاوەكان له‌و بارەیه‌وە و، سه‌ردانی شاندی پارتیمان بۆ لای حزب و لایه‌ن و پێكهاته‌كانی كوردستان خرایه به‌رباس و گفتوگۆكردن و به پهسهندزانرا ئه‌و هه‌نگاوانه بهردەوامیان هه‌بێت و پرۆسه‌كه پهرەی پێبدرێت، هاوكات په‌رە به پهیوەندییهكانی دەرەوەمان بدەین.
– بابه‌تی سه‌ردان و دانوستانه‌كانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له بواری بودجه و یاسای نه‌وت و غاز و پرسی پێشمه‌رگه و ڕەشنووسی یاسای ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی گه‌یشتووەته قۆناغێكی باش و له‌هه‌ردوولا تێگه‌یشتن و گه‌یشتن به چارەسه‌ری هاوبه‌ش دەبینرێت، كۆبوونه‌وە سوپاسی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و شاندەكهی كرد بۆ ئه‌م بابه‌ته گرنگه.
– سه‌بارەت به ڕێككه‌وتنی شنگال، چه‌ند ساڵێكه ئه‌م ڕێككه‌وتنه كراوە كه چارەسه‌رێكی گونجاوە و له سوودی هاوڵاتیانی دەڤه‌ری شنگاله، به‌ڵام هه‌ندێ لایه‌نی ناوخۆیی و دەرەكی ئاسته‌نگیان بۆ جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه دروستكردووە و كێشه‌كان به چارەسهرنهكراوی ماونه‌ته‌وە، كۆبوونه‌وە ئاماژه‌ی بهوەشدا كه هه‌ندێ لایه‌ن دەیانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی دیكه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه گرنگه بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش دەبێته هۆی چه‌قبه‌ستووی بۆ چارەسه‌ری و ئاڵۆزی زیاتری لێدەكه‌وێته‌وە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له هه‌ڤاڵانی پهیوەندیدار پێكهات بۆ دیاریكردنی هه‌نگاوەكان له ڕوانگه و چوارچێوەی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئهنجامداروە، له پێناو جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه به سوودی هاووڵاتیانی شنگال و قهرەبووكردنهوەی به‌شێكی ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و ناخۆشیانه‌ی كه به‌سه‌ریاندا هاتووە.
– بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گفنوگۆی پێویست و تێروته‌سه‌لی له‌بارەوە كرا‌و، سوربوونی پارتیمان دووپاتكرایهوە له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له وادەی دیاریكراودا بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم به‌گوێرەی یاسا ڕۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دیاریبكات و به‌هیچ شێوەیه‌ك له‌گه‌ڵ چیتر دواكه‌وتنی ئه‌و پرۆسه گرنگه نین و ئه‌وەشی كه ڕوویدا بۆ درێژكردنهوەی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان، پارتیمان له رووی ناچاری له‌گه‌ڵیدابوو بۆ ئه‌وەی بۆشایی یاسایی بۆ ئۆرگانه‌كانی هه‌رێم دروستنه‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوەكانی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیمان به‌باشزانرا و داوایان لێكرا كه بهردەوامبن له هه‌وڵ و ههنگاوەكانیان، هاوكات هه‌ڤاڵانمان له فراكسیۆنی پارتیمان له په‌رله‌مان كاری پێویست بكه‌ن بۆ زەمینه خۆشكردنی ڕێككارە یاساییه‌كان و لادانی به‌ربه‌سته‌كان له‌به‌ردەم پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا.
– ته‌وەرێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وە تایبه‌تكرا به پرۆسه‌ی بههاناوەچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دەزگای خێرخوازی بارزانی و هاووڵاتیانی هه‌رێم به‌گشتی له‌كاتی روودانی بومهلهرزەكان له وڵاتانی توركیا و سوریا و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری و هاوكاری بۆ لێقه‌وماوان له هه‌موو روویهكهوە، كۆبوونه‌وە سوپاس و پێزانینی دەربڕی و ئه‌و هه‌ڵوێست و هه‌نگاوەی حكومه‌ت و دەزگای خێرخوازی بارزانی و هاووڵاتیانی كوردستانی به‌رزنرخاند.
– له كۆتاییدا، كۆبوونه‌وە هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ هه‌نگاوەكانی جێبه‌جێكردنی بریارەكانی دوای كۆنگرەی 14ی پارتیمان كرد كه زۆربه‌یان جێبه‌جێكراون و ئه‌و بابه‌تانه‌شی كه ماون له زووترین كاتدا جێبه‌جێ دەكرێن.
شایه‌نی ئاماژەیه كۆبوونه‌وە له كه‌ش و هه‌وایه‌كی هه‌ڤاڵانه و هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی به‌ڕێوەچوو.
كۆمیته‌ی ناوەندیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
2023/3/2