سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند؛
کۆبوونەوەیەکی باشمان لەگەڵ بەڕێز نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کرد. باسمان لە دۆخی خراپی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد بەهۆی نەناردنی مووچەی مانگانەیان .
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە داوە، لەکاتێکدا مووچەی هەموو مانگەکانی مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق خەرج کراوە، بەڵام سێ مانگە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە، بۆیە داوای پاڵپشتی و هاوکاریی بەڕێزیانم کرد.
ئەوەش هاتووە ، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ئامادەیی نیشاندا هاوکاربێت بۆئەوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.