سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا ( سێنات) کۆبووەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/٢/١٦ مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ فەڕەنسا، لە پاریس لهگەڵ ژیرار لارشێ سهرۆكى ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا (سێنات) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال کرا لە سەر بنەمای دەستوور.
سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا، بە ڕێز و پێزانینەوە ئاماژەی بە خەبات و قوربانیدانەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد، بەتایبەتی لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی پێکهاتە جیاوازەکانه هەرێمی کوردستان .
سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی حکومەت و گەلی فەڕەنسا بۆ پشتگیریکردنی خەڵکی کوردستان ، کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
گرنگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەری شنگال و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.