ئەوەی کۆبانێی لە کەوتنێکی حەتمی پاراست سەرۆک بارزانی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوون
8ساڵ بەرلە ئەمڕۆ شاری کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان کەوتە بەر هێرش و پەلاماری فراوانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کەلەم کاتەدا لە لووتکەی بەهێزی خۆیدابوو، لەماوەیەکی کەم دا توانیان دەستە بەسەر زیاتر لە ٧٦٪ـی شارەکەدا بگرن، ئەمە وێڕای بەردەوامی بەرگری بەردەوامی کوڕان و کچانی ڕۆژئاوا بەڵام هێرشەکە لە توانای ئەوان بەدەربوو .
کاتێک شارەکە لە کەوتن نزیک بوو، هەناسەی کۆتایی دەدا کەمتر لە ١٥٪ـی بەدەست کوردانی ڕۆژئاواوە مابوو، سەرۆک بارزانی بە سیاسەتی حەکیمانەی خۆی توانی هاوپەیمانان بهێنێتە سەر خەت و ئۆپشنی ڕەوانەکردنی دەستەیەک لە هێزی پێشمەرگەی خستنە بەردەم ئەوەبوو پەسندکراو تورکیاش ڕازی کرا کە ئەم هێزە لە ڕێگەی ئەم وڵاتەوە بگاتە کۆبانێ چونکە هیچ ڕێگەیەکی دیکە نەبوو بۆ گەیشتن بە شارەکە، ئەمەش وەرچەرخانێکی گەورەبوو لەم کاتەدا هێزی پێشمەرگە بە ئاڵای کوردستان و بەچەکی قوڕسەوە سنووری سێ وڵات ببڕێت بۆ یارمەتیدان و پاڵپشتی لە کوردانی ڕۆژئاواو بەرگری کردن لە کۆبانێ
دوای پەسندکردنی بڕیاری چوونی هێزی پێشمەرگە لەلایەن پەرلەمانی کوردستان، ئەوەبوو لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە بەرەو کۆبانێ بەڕێکەوتن و لەماوەیەکی کەمدا خۆیان گەیاندە شارەکەو سەنگەرەکانی بەرگری دیاری کران و لەماوەیەکی کەمدا باڵانسی هێز گۆڕانکاری بەسەردا هات و دۆخەکە لە بەرگری کردنەوە گۆڕدرا بۆ هێرش بردن و ئیتر دوای چوونی سێ وەجبەی هێزەکانی پێشمەرگە نەک نەیانهێشت شارەکە بەتەواوی بکەوێت، بەڵکو شارەکەش ئازادکراو بەتەواوی لە داعش پاککرایەوە .
مێژوو بەم شێوەیە تۆماری کردووە، سەرۆک بارزانی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان شارەکەیان لە کەوتنێکی حەتمی پاراست کۆبانێش چووە ڕیزی ئەو وێستگانەی کە بوونە ڕەمزی بەرگری کردن و فیداکاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان دژی ترسناکترین ڕێکخراوی تیرۆریستی جیهانی .
دوای تەواوبوونی ئەرکەکەشیان هێزی پێشمەرگە سەربەرزانە خودا حافیزیان لە شارەکەو خەڵکی ڕۆژئاوا کردو خەڵکەکەش بەچاوی پڕڕگریانەوە ڕیزیان بەستبوو لەلایەک لە خەمی جێهشتنی ئەوان و لەلایەک بەمەبەستی سوپاس کردنیان لەبەرامبەر ئەم قوربانی دان و ماندووبوونەی لە پێناوی ئەوان و شارەکە دایان .
جێی خۆیەتی لێرەدا سەری ڕێزو نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهید زێرەڤان ئەکرەم مزووری دابنەوێنین کە لە پێناوی کۆبانێ دا گیانی خۆی کردە قوربانی و گەیشتە کاروانی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و ئازادی و بەرگری لە خاکی کوردستان