دوای سەردانکردنی بۆ لای بافڵ تاڵەبانی بە دەسەڵاتدارانی یەکێتی لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە تەقییەوە

تەقینەوەیەکی گەورە لە هەڵەبجە ڕوو دەدات

ئاراس عابید، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە

بەهۆی ئەو هەموو کێشە و بێ خزمەتگوزارییەی لەو شارەدا هەیە تەقینەوەیەکی گەورە لە هەڵەبجەدا ڕوو دەدات.

دوای ٣٥ ساڵ ئەگەر سەیری هەڵەبجە بکەیت، شەرم دەتگرێت بڵێیت بنەماڵەی شەهید هەڵەبجەم.

بەو هەموو قوربانییەوە بێ کارەبایی زۆری پێ هەڵچنیوین، هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هەڵناگرێت، ئێمە گومانمان دەکەین کە ئیشیان بە هەڵەبجە نەماوە.

دڵنیابن هەڵەبجە هەڵەبجەیەکە دەست بەچاوی یەک بەیەکتاندا دەکات و تەقینەوەیەکی زۆر گەورە لەناو هەڵەبجەدا ڕوو دەدات کە لایەنە سیاسییەکانیش خۆشیان باوەڕی پێنەکەن.

چیتر ئەو ناعەدالەتییە قبوڵ نەکەن و ڕایشیدەگەیەنێت ئەوە ژیان نییە کە خەڵکی هەڵەبجە دەیگوزەرێنێت و دەبێت ئەم شەرمەزارییەش قبوڵ نەکرێت.