هه‌ردوو وەزیری دەرەوەی عێراق و ئه‌مریكا له‌بارەی دۆخی ئابووری عێراق كۆبوونه‌وە
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ئه‌نتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكا، نووسیوویه‌تی: له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری و وەزیری دەرەوەی عێراق، دووپاتی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان ئه‌مریكا و عێراقمان كردەوە.
هه‌روەها بلینكن نووسیوویه‌تی: “پێكه‌وە له‌پێناو به‌هێزكردنی په‌یوەندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له بواری ئابووری و سه‌ربه‌خۆیی وزە، كاردەكه‌ین.