رۆژنامه‌ى عه‌رەب جه‌دید لە ڕاپۆرتێکدا ناوی چەند کەسێک ئاشکرا دەکات کە لەو ماوەیەدا چاوەکان لە عێراق لەسەر ئەوانن بە تایبەت وەزیری سەدر و وەزیری قائید
پهڕەى ساڵح محەمەد عێراقى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك كه به (وەزیرى سه‌در ) ناسراوە و ته‌واوى په‌یامه‌كانى ڕێبه‌رى ڕەوتى سه‌در لێیهوە بڵاودەكرێتهوە له‌لایه‌ن ( شێخ تۆفیق ئەلغانمیەوە ) بەڕێوەدەبرێت كه خوێندكارى محه‌مه‌د سادق سه‌در بووە و ئێستا یه‌كێكه له كه‌سه نزیكه‌كانى موقته‌دا سه‌در.
هاوكات پهڕەى (وەزیر قائید) له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك كه هاوشانى پهڕەى ساڵح محەمەد عێراقى په‌یامه‌كانى سه‌در بڵاودەكاتهوە له‌لایه‌ن دوو كهسهوە به‌ڕێوەدەبرێت كه یه‌كێكیان ( حه‌سه‌ن عزاری )، ئه‌ندامى دەستلهكاركێشاوەى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە.