دۆلارێکی زۆر لە باشماخ و سەیرانبەنەوە براوەتە ئێران
بەپێی زانیارییەکان لە سەرچاوەیەکی باوڕپێکراوە کە دەست بازمیدیا کەوتووە ، لە هەردوو خاڵی سنووری باشماخ و سەیرانبەنەوە بڕێکی زۆر دۆلار براوەتە ئێران و بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتی عێراق لە ئاستی باڵادا هۆشداری بە بەرپرسانی سلێمانی داوە.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە، قوباد تاڵەبانی لە دوایین سەردانی دا بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی دۆسیەی بردنە دەرەوەی دۆلاری لە ڕێگای سنوورەکانی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی بە تایبەت هەر دوو سنووری باشماخ و سەیرانبەن کردووە.
بەپێی زانیارییەکان محەمەد شیاع سوودانی بە قوباد تاڵەبانی گوتووە ، بەڵگەمان لایە کە لە سنووری باشماخ و سەیران بەن دۆلارێکی زۆر براوەتە ئێران و لیژنەیەکی تایبەت دەنێریین و ئەگەر چارەسەر نەکرێت دۆخەکە تێکدەچێت لە بەرژەوەندی عێراق و ھەرێمیش نییە .