حەسیبە گەردی : دادگای بەناو فیدڕاڵی، درێژکراوەی مێژووی مەحکەمەی سەوڕەی سەردەمی سەدامە

حەسیبە گەردی : ئەو شەڕەی لە رێگای دادگای فیدڕاڵییەوە بە گەلی کوردستان دەفرۆشرێ جێبەجێکردنی ئەجێندای ئیقلیمییە

دادگای فیدرال بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکان یان دروستکردنی کێشە.؟

بەپێی ماددەی ٩٣ خالی چوارەم لە دەستووری عێراق، ئەركی دادگای باڵای فیدراڵی بریتییە لە یەكلاكردنەوەی ئەو ناكۆكیانەی كە لە نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم و پارێزگا و شارەوانی و ئیدارە خۆجێییەكان ڕوودەدەن.

بەڵام لە ڕاستیدا دادگای بەناو فیدڕاڵی، درێژکراوەی مێژووی مەحکەمەی سەوڕەی سەردەمی سەدامە و عەقلیەتی دادوەرە عارەبەکانیش بە شیعە و سوونەوە درێژکراوەی عەقلیەتی بەعسە و دادوەرە کوردەکانیش بێ دەسەڵات و بێ بڕیار رێک وەک تەها محیەدین مەعروف.

ئەو شەڕەی لە رێگای دادگای فیدڕاڵییەوە بە گەلی کوردستان و قەوارە سیاسییە دەستووریەکەی دەفرۆشرێ، جێبەجێکردنی ئەجێندای ئیقلیمییە و درێژکراوەی ڕووداو و گوتاری داگیرکاری و خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەرە، ئامانجیانە گەلی کورد بە چۆک دابێنن بەرامبەر بە خواست و نیازی پۆخەڵیان، بەڵام وەک چۆن لە پردێ و سەحێلا سەریان کەوتە بەر پێی پێشمەرگە، بە هەمان شێوە کورد و کوردستان وەک چیاکان دەمێنەوە و ناچمێنەوە.

حەسیبە سەعید گەردی

٢٥ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *