رێزان شێخ دلێر بۆ بازمیدیا؛ بەغدا سوودی لە ناکۆکیەکانی نێوماڵی کورد بۆ دژایەتی کوردستان وەرگرتووە

رێزان شێخ دلێر بۆ بازمیدیا؛ بەغدا سوودی لە ناکۆکییەکانی نێوماڵی کورد بۆ دژایەتی کوردستان وەرگرتووە

رێزان شێخ دلێر، ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق و. راوێژکارێکی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە (بازمیدیا) ی راگەیاند؛ لە ٢٠١٤ کاتێک فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمان بوون زۆر بەهێزبوون، بەتایبەت فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی هیچ بڕیارێک لەنێو پەرلەمان دەرنەدەچوو بە بێ ئەوانە، ئێستا بەغدا سوودی لە ناکۆکییەکانی کورد وەرگرتوور و ئەم رۆژانەی کە کورد دژایەتی یەک دەکەن بۆ لاوازکردنی کوردستان، ئەوان (لایەنە عێراقییەکان) بە مەلاین دینار ئەم رۆژەیان دەکڕی.

رێزان شێخ دلێر گوتیشی؛ کاتێک شاندێک دەرواتە بەغدا دەڵێن نوێنەرایەتی حکومەت ناکات، بەڵکو حزبییە، باشە بەرامبەرەکەت کە عێراقە چۆن مامەڵەت لەگەڵ دەکات؟، کورد دەچێت شکات لە حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان و بڕیار و یاسا مەدەنیتەکانی هەرێمەکەی لە بەغدا دەکات، ئەم دژایەتیە خۆییە قورسە، حکومەتی عێراق کە ئەحزابی سیاسی پێکی دەهێنیت رەنگە ئەم رۆژەیان بەمەلاین دۆلار بکڕیبایە.

ئەوەشی خستە روو کە حکومەتی عێراق سەرەڕای ئەوەی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی بەرامبەر جێبەجێ کردووە، بەڵام ئێستا سوود لە بچوکترین خاڵ بەرامبەر هەرێم وەردەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button