له‌ماوەی شه‌ش مانگدا پرۆژە یاسای نه‌وت و غاز له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمدا دەردەكرێت

له‌ماوەی شه‌ش مانگدا پرۆژە یاسای نه‌وت و غاز له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمدا دەردەكرێت

ئه‌مڕۆ ٢٧ـی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٢، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوەزیرانی راسپێردراوی عێراق كارنامه‌ی حكومەتەكەی بڵاوكردەوە.

 له‌ بەشێكی كارنامەكەی محه‌ممه‌د شیاع سوودانیدا هاتووە، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ پرۆژە یاسایه‌ك له‌بارەی نه‌وت و گاز و بودجە به‌گوێرەی دەستووری عێراق له‌ماوەی شه‌ش مانگدا ئامادەدەكه‌ن.

له‌ كارنامەكەدا هاتووە، به‌ پاڵپشتی ئه‌و هێزە سیاسییانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م كارنامە رێككەوتوون، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق سه‌رپشك دەكرێن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت و بودجە تا دەركردنی پرۆژە یاسای نه‌وت و غاز به‌گوێرەی دەستوور له‌ماوەی شه‌ش مانگدا.

بۆ دارشتنی پرۆژە یاسای نه‌وت و غاز له‌ كارنامه‌كه‌ی سوودانیدا هاتووە، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند به‌ كاروباری یاسایی، دارایی و سووتەمەنی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق پێكدەهێندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button