مەسرور بارزانی بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/11، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەت، بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.
سەرۆکی حکومەت لە بەغدا، لەگەڵ هەر چوار سەرۆکایەتییەکانی عێراق، سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک کۆمار لەتیف ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فائق زێدان کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ دەربارەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ، لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و کارنامەی وەزاری دەکرێت.
هەروەها برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و ئاستەنگەکان وچارەسەرکردنیان تاووتوێ دەکرێت.