لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی، کوڕێک باوکی خۆی لە خەودا بە چەقۆ کوشت
بەپێی زانیارییەکانی بازمیدیا لە گەڕەکی زەرگەتەی پارێزگای سلێمانی کوڕێک باوکی خۆی لە خەودا بە چەقۆ کوشتووە ، باوکەکە تەمەنی ٤٠ ساڵ بووە و ناوی ھەرێمە، ئێستاش پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن، تەرمەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند : دوای ڕووداوەکە، کوڕەکە لە شوێنی کوشتنی باوکیدا ھەڵاتووە و لەسەر شەقامی ٣٠ مەتریی سلێمانی دەستگیر کرا.